سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی لیمۆت زانیوه‌؟

سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی لیمۆت زانیوه‌؟

خێزان 

سوده‌ ته‌ندروستییه‌کانی لیمۆ به‌هۆی بونی مادده پێکهێنه‌ره‌ ‌ پڕخۆراکه‌کانیه‌وه‌یه‌تی وه‌ک ڤیتامین سی، ڤیتامین بی شه‌ش، ڤیتامین ئه‌ی، ڤیتامین ئی، مه‌گنسیۆم ، ئاسن، کالسیۆم و پۆتاسیۆم و  زۆر مادده‌ی پڕ سودی  تر. به‌هۆی بونی ئه‌م ماددانه‌و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ لیمۆ سودێکی زۆری بۆ جه‌سته‌ هه‌یه‌و ڕیگرێکی کاریگه‌ره‌ بۆ زۆر گرفتی ته‌ندروستی، لێره‌دا به‌ کورتی باسی چه‌ند سودێکی سه‌رسوڕهێنه‌ری لیمۆ ده‌که‌ین.

ڕیکخستنی پله‌ی گه‌رمی له‌ش: ئاوی لیمۆ ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ربێت بۆ ڕێکخستن و هاوسه‌نگکردنی  پله‌ی گه‌رمی له‌شی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ توشی سه‌رما یان هه‌ڵامه‌ت یان تا بون. وه‌ ده‌توانێت تا دابه‌زێنێت به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی عاره‌قکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌که‌.

پاراستنی ددان: به‌هه‌مان شێوه‌ لیمۆ له‌ ته‌ندروست هێشتنه‌وه‌ی ددانه‌کانمان گه‌لێک به‌سوده‌و به‌کارده‌هێنره‌ت، ئه‌گه‌ر ئاوی فرێشی لیمۆ بخرێته‌ سه‌ر شوێنی ئازاری ددان ئازاره‌که‌ی ده‌وه‌ستێنێت، توێکڵه‌که‌شی به‌کارده‌هێنرێت له پاککردنه‌وه‌و خاوێنڕاگرتنی ددانه‌کان ئه‌گه‌ر به‌ هێواشی ڕوکاری ناوه‌وه‌وی توێکڵی لیمۆ بهێنرێت به‌ ددانه‌کاندا.

پاراستنی موی سه‌ر: ئاوی لیمۆ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان خۆی سه‌لماندوه‌ له‌ پاراستنو هێشتنه‌وه‌ی موی سه‌ر. ئاوی لیمۆ ئه‌گه‌ر بدرێت له‌ پێستی سه‌ر ڕێگری ده‌کات له‌ دروستبونی کڕێش و‌هه‌ڵوه‌رینی قژ وه‌ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی تری پێستو موی سه‌ریش ده‌کات.  ئاوی لیمۆ بدرێت له‌ موی سه‌ر دره‌وشانه‌وه‌یه‌کی سروشتی پێ ده‌به‌خشێت.

که‌مکردنه‌وه‌ی کێش: ئه‌گه‌ر ئاوی لیمۆ تێکه‌ڵ بکرێت له‌گه‌ڵ هه‌نگوین و ئاوی شله‌تێن و بخورێته‌وه‌ به‌سود ده‌بێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کێشی له‌ش.

ڕاگرتنی خوێنبه‌ربونی ناوه‌کی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیمۆ مادده‌ی پاککه‌ره‌وه‌و ڕاگرتنی خوێن به‌ربونی تێدایه‌ بۆیه‌ ده‌توانێت خوێن به‌ربونی ناوه‌کی (نزیف داخلی) ڕابگرێت، ده‌توانیت هه‌ندێک ئاوی لیمۆ بکه‌ی به‌ پارچه‌ لۆکه‌یه‌که‌وه‌و بیکه‌یته‌ ناو لوتته‌وه‌ بۆ ڕاگرتن و وه‌ستانی خوێنبه‌ربونی لوت.
 ‌

له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: بێرون محسن حمه‌
سه‌رچاوه‌: ئۆرگانیک فاکتس

ئه‌م بابه‌ته 2621 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:28:03/03/2016