گه‌ر له‌ كاتی سوڕی مانگانه‌ ئازارت هه‌یه‌ ئه‌م خواردنه‌ بخۆ

گه‌ر له‌ كاتی سوڕی مانگانه‌ ئازارت هه‌یه‌ ئه‌م خواردنه‌ بخۆ

خێزان


میوه‌ی ئه‌ڤۆگادۆ كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا مه‌كسیكیه‌، سودێكی زۆری بۆ خانمان و كۆئه‌ندامی زاوزێ هه‌یه‌، به‌جۆرێك كه‌ به‌هۆی بونی ڤیتامین E له‌ نێو ئه‌م میوه‌یه‌دا كۆئه‌ندامی زاوزێ به‌ شێداری ده‌هێڵێته‌وه‌.


جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌ڤۆگادۆ سودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ ئه‌و خانمانه‌ی كه‌ له‌ كاتی سوڕی مانگانه‌دا ئازاریان زۆره‌، به‌و پێیه‌ی میوه‌كه‌ رێگری له‌ دروستبونی ئازارده‌كات له‌ جه‌سته‌دا.


به‌ده‌ر له‌وه‌ش ئه‌ڤۆگادۆ چه‌ندین سودی ته‌ندروستی دیكه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و دابه‌زاندنی ئاستی كۆرستڕۆڵ و رێكخستنی رێژه‌ی شه‌كر له‌ جه‌سته‌دا هه‌یه‌.


ئه‌م بابه‌ته 2549 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:55:02/03/2016