ستایلی قژت چی له‌باره‌ی كه‌سایه‌تیته‌وه‌ ده‌ڵێت؟

ستایلی قژت چی له‌باره‌ی كه‌سایه‌تیته‌وه‌ ده‌ڵێت؟

خێزان

زۆرێك له‌ ئه‌و ستایل و شێوازانه‌ی له‌ ژیانی رۆژانه‌تدا به‌كاری ده‌هێنیت زانیاری گرنگ له‌ باره‌ی كه‌سایه‌تیه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌خۆت بزانیت، یه‌كێك له‌ گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ش ستایلی قژته‌!

1- قژی درێژ و شه‌پۆلدار: تۆ كه‌سێكی گه‌شبینیت، ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندیه‌كی دیارته‌، هاوڕێیه‌كی زۆریشت هه‌یه‌ چونكه‌ كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشه‌ویستی، خۆشت زۆر له‌ شێوازی مامه‌ڵه‌ت دڵنیایت.




2- شینیون: گه‌ر ئه‌م ستایله‌ به‌كار ده‌هێنیت ئه‌وا تۆ ستایلێكی خانمانه‌ی كه‌شخه‌ت هه‌یه‌، زۆركات له‌ ئاماده‌بونتدا بۆ بۆنه‌كان دواده‌كه‌ویت چونكه‌ بۆ خۆئاماده‌كردن كاتێكی زیاترت ده‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر گرنگی به‌ ورده‌كاریه‌كان ده‌ده‌یت.



3- قژی خاو: حه‌ز به‌ شته‌ شازه‌كان ده‌كه‌یت و به‌رده‌وامیش ده‌ته‌وێت كۆنتڕۆڵی شته‌كان له‌ ده‌ستی خۆتدابێت، ئه‌م ستایله‌ په‌یوه‌ستنیه‌ به‌ كات و مۆده‌وه‌، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌ وایكردووه‌ تۆ حه‌زتلێببێت.



4- ستایلی Bob: خاوه‌نی ئه‌م ستایله‌ به‌ ئاسانی ده‌توانن له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆڕانكاریه‌كاندا هه‌ڵبكه‌ن، تێڕوانین و پلانێكی دیاریشیان بۆ داهاتوی خۆیان هه‌یه‌ و خاوه‌نی به‌رده‌وامیشن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان.



5- ستایلی پرچه‌م: گه‌ر گرنگی به‌ ستایلی قژی پرچه‌می ده‌ده‌یت ئه‌وا تۆ خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ركرده‌یت و له‌زۆرێك له‌ بواره‌كاندا بڕیارده‌ریت، خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رزی خۆشتیت.



6- ستایلی دووكلكه‌: خاوه‌نی ئه‌م جۆره‌ ستایله‌ خانمانێكن كه‌ هه‌ستی سه‌ركێشیان تێدایه‌و به‌رده‌وامیش له‌ گۆڕاندان، كه‌سێكی لوتبه‌رزیش نین هه‌ر بۆیه‌ به‌رده‌وام خۆشه‌ویستن.


7- ستایلی كێك: تۆ كه‌سێكی زۆر كۆمه‌ڵایه‌تیت، خێزان و هاوڕێكانت له‌ یه‌كه‌مه‌كانی ژیانتن، حه‌ز به‌ هاوكاری هه‌موان ده‌كه‌یت و گوێبیستی كێشه‌كانیان ده‌بیت.



8- ستایلی Pixie : تۆ كه‌سێكی كه‌ حه‌زت به‌ شته‌ ڕۆتینیه‌كان نییه‌و به‌رده‌وام به‌دوای گۆڕانی بنه‌ڕه‌تیدا ده‌گه‌ڕێیت، ناترسیت له‌ سه‌ركێشی و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ و ئازادانه‌ش بیرده‌كه‌یته‌وه‌.



9- ستایلی كلكی ئه‌سپ: خانمانێكی سه‌ركه‌وتون له‌ ژیانیاندا كه‌ به‌دوای ئامانجه‌كانیانه‌وه‌و زۆركاتیش به‌ده‌ستی ده‌هێنن، كه‌سێكی زۆر كارگێڕیشن و زۆر باش ده‌زانن كه‌ كاته‌كانیان رێك بخه‌ن.



ئه‌م بابه‌ته 10097 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:53:01/03/2016