كچێك به‌م ڕێگا ئاسانه‌ 40 هه‌زار دۆلاری په‌یداكردووه‌، بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ زۆر گونجاوه‌!

كچێك به‌م ڕێگا ئاسانه‌ 40 هه‌زار دۆلاری په‌یداكردووه‌، بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ زۆر گونجاوه‌!

خێزان

كچه‌ خوێندكارێكی زانكۆ له‌ به‌ڕیتانیا ته‌نها به‌ فرۆشتنی جلوبه‌رگه‌ كۆنه‌كانی له‌ رێگای ماڵپه‌ره‌كانی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ بڕی زیاتر له‌ 40000 دۆلاری  په‌یدا كردووه‌ (4 ده‌فته‌ر).

ئه‌م كچه‌ ناوی لورا ڕوسییه‌و ته‌مه‌نی 21 ساڵه‌، سه‌رجه‌م جلوبه‌رگه‌ كۆنه‌كانی له‌و كاته‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 6 ساڵ بووه‌ هه‌تا ئێستا خسۆته‌ ماڵپه‌ری ئه‌له‌كترۆی ebay و فرۆشتونی، له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ پاره‌یه‌كی باشی په‌یدا كردووه‌.

لورا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت داوای له‌ خزم و هاورێكانیشی كردووه‌ ئه‌و جله‌ كۆنانه‌ی خۆیان كه‌ نایانه‌وێت بیده‌ن به‌ ئه‌و یاخود به‌ نرخێكی هه‌رزانتر پێیان بفرۆشنه‌وه‌، دواتریش به‌ كه‌سانی دیكه‌ی فرۆشتووه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ندین په‌یجی و ماڵپه‌ری تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت وه‌ك (ده‌ستی دوو) جلوبه‌رگه‌ زیاده‌كانتی تێدا بفرۆشیت و پاره‌ی پێ په‌یدا بكه‌ت.




ئه‌م بابه‌ته 7358 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:22:01/03/2016