بزانە بە چی خۆت دەپارێزی لە چەوری خوێن و شەكرە

بزانە بە چی خۆت دەپارێزی لە چەوری خوێن و شەكرە

خێزان -  سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

بەپێی وتەی پسپۆڕانی خۆراك، ڤیتامین b3 رۆڵێكی گەورەی هەیە لە كەمكردنەوەی چەوری خوێن و پارێزگاری لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی شەكرەی خوێنیش دەكات.
بەڵام كەمبوونەوەی ئەو ڤیتامینەش دەبێتە هۆی هەڵچوون و هیلاكی و بیكردنەوەی مرۆڤیش لاواز دەكات، لەبەر ئەم هۆكارانە لاشەی مرۆڤ لە رۆژێكدا پێویستی بە 14 بۆ 16 میلی گرام لەو ڤیتامینە هەیە.
ئێوە دەتوانن بە جێبەجێ كردنی ئەم كۆرسی خۆراكە كە ڤیتامین b3 تێدایە پارێزگاری لە لاشەتان بكەن، بەم شێوەیە:
عەلی بابا (بستە)
ئێوە دەتوانن بە خواردنی بستە بە شێوەیەكی رۆژانە ڤیتامین b3 بۆ خۆتان بەدەست بهێنن كە نزیكەی 100 بستە نزیكەی 12 میلی گرام ڤیتامین b3 تیدایە و 90% خواستی رۆژنەتان پڕ دەكاتەوە.
مریشك
خواردنێك زۆر بەتام لە مریشك دروست كراوە و دەتوانن خواستی خۆتان بۆ وەرگرتنی ڤیتامنی b3 بۆ لاشەتان بەدەست بهێنن كە لە هەر 100 گرامێك مریشك نزیكەی 13.4 میلی گرام لەو ڤیتامینەی تێدایە.
ماسی
ماسی لە باشترین خۆراكەكانی كە ڤیتامین b3 تێدایە و لاشەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی، بەجۆرێك 85 گرام ماسی پاككراو نزیكەی 11.8 میلی گرام ڤیتامین b3تێدایە.
گوڵەبەڕۆژە
گوڵەبەڕۆژە رۆژانە نزیكەی 50%ی ڤیتامنین b3  بۆ دەستەبەردەكات بەجۆرێك 100گرام گوڵەبەڕۆژە 8.3گرام ڤیتامین b3 تێدایە.
قارچك
لەگەڵ زیاد خواردنی هەر 100 گرامێك قارچك بۆ ژەمە خواردنەكانتان،  لە رۆژێكدا 5میلی گرام  لەو ڤیتامینە بەدەست دەهێنێت.

ئه‌م بابه‌ته 2246 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:36:01/03/2016