دەرمانخانەكەت، چێشتخانەكەتە

دەرمانخانەكەت، چێشتخانەكەتە

خێزان

چێشتخانەكەت باشترین هۆكارەكانی چارەسەری تێدایە، خانمان دەتوانن لە ڕێگەی ئەو بەرهەمە سروشتیانەی كە رۆژانە بەردەست دەكەون، چارەسەرێكی باشی كەموكورتییە تەندروستییەكانی خۆیان و ئەندامانی خێزانەكانیان بكەن، بەڵام دەبێت خانمانی دوو گیان ئەوە لە یاد نەكەن كە ئەوان ناتوانن بە بەێ‌ ڕاوێژی پزیشك هەندێك خواردن بەكاربهێنن.

سیر، دژێكی سەرسەخت و سروشتی

ماددەی لالین، لە پێهاتەی سیردا ئەو بەهێزییەی پێ داوە كە وەك بەرگریكارێكی باش دژ ماددە زیان بەخشەكانی لەش كار بكات و سوڕی خوێن چالاك و خوێنیش یارمەتی بدات لە پاڵفتەكردنی لە پێكهاتە چەورییەكان، دەتوانن بە هرە شێوازێك بووە سیر بخۆن.



زەنجەبیل سەرسوڕهێنەرە

تایبەتمەندییەكانی زەنجەبیل، لە ژمارە نایەن، هەمووان دەتوانین ڕژانە لانی كەم بڕێك لە زەنجەبیل لە پێكهاتەی خۆراكەكانماندا دابنێین، بۆ ئەوانەی كە زۆركات توشی سەر گێژ خواردن دەین، یان ئەوانەی لە بەیانیاندا توشی ئەم حاڵەتە دەبن، یان ئەوانەی دڵیان تێكەڵ دێت لە ناو ئۆتۆمبێلدا، زەنجەبیل بە ڕێژەیەكی كەم تێكەڵ بە كوپێك ئاو بكەن و پاش دەخولەك لە تێكەڵ بوون بە پێی پێویست لێی بخۆنەوە.
نەعنا، دەوایەكی جادووی بۆ ئەوانەی گرفتی كۆڵۆن و هەرسیان هەیە



نەعنا لە پێكهاتەیدا رۆنێكی ناوازەی لێ‌ دەگیرێت، كە پێشی دەوترێت رۆحی نەعنا یاخود عارەقی نەعنا، ئەم پێكهاتەیە ئارامی و هێوری دەدات بە ریخۆڵەكان، هەرس ئاسان دەكات، بۆنی هەناسەش خۆش دەكات.

بیبەری سوور بۆ ئازاری جومگەكان

ماددەی كابسیسین لە بیبەری سووردا ئازارشكێنێكی جادوویە بۆ ئازارەكانی ئێسك و جوگە و ماسولكەكان، بە پێی پێویست و بە ئەندازەیەك كە كاریگەری خراپ لە سەر گەدە دانەنێت دەتوانیت لە ژەمە خۆراكەكانتدا بەكاری بهێنیت.



دارچینی
دارچینی تایبەتمەندی چالاكەرەوەی تێدایە بە تایبەت لە وەرزی زستاندا، ئەم چارەسەرە گوڕ بە سوڕی خوێن دەدات و هێوریش بە مرڤ دەبەخشێت.



ئه‌م بابه‌ته 1884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:14:01/03/2016