ئه‌م شوێنانه‌ی جه‌سته‌ی پیاوان به‌ لای خانمانه‌وه‌ سه‌رنج ڕاكێشه‌

ئه‌م شوێنانه‌ی جه‌سته‌ی پیاوان به‌ لای خانمانه‌وه‌ سه‌رنج ڕاكێشه‌

خێزان

ڕەنگە پیاوان بۆچوونی جیاوازیان هەبێت لەسەر ئەو شوێن و بەشانەی لەشیان كە سەرنجی كچان و ژنان ڕادەكێشێت، بەڵام چەند بەشێك لە لاشەی پیاواندا هەیە كە بە ڕێژەیەكی زۆر جێگەی سەرنجی ڕەگەزی بەرامبەرن، كە ئەو شوێنانەش پەیوەندییان بە قۆزییەتی و هێز و شیكپۆشییەوە هەیە.

1-شانی پان و بەهێز: ژنان وەك هێمایەك بۆ بەهێزی پیاوەكە تەماشای دەكەن.

2-سنگی دەرپەڕیو و دیار: هێمایە بۆ ڕێكی لەش و لار و بەتوانایی جەستە.

3-ماسولكەی قۆل: كاتێك بووبێت بە دوو بەشەوە، سەرنجێكی زۆری ژنان ڕادەكێشێت.

4-لێو: یەكێكی دیكەیە‌ لەو بەشانەی پیاوان كە سەرنجی ژنان ڕادەكیشێت،  هەر وەك چۆن لێوی ئافرەتانیش سەرنجی پیاوان ڕادەكێشێت، بۆ پیاوانیش بەهەمان شێوەیە.

5-زمان: زمانی پیاوان سەرنجی ژنان ڕادەكێشێت، بەڵام نەك لە شێوەكەیدا، بەڵكو لە چۆنیەتی قسەكردن و بەكارهێنانیدا.

6-دەستەكان: بەو پێیەی یەكێكە لەو شوێنانەی زۆر بەرچاو دەكەوێت، هێمایەكە بۆ پاكوخاوێنی و گرنگی بەخۆدانی پیاوان.

7-كەمەر: ڕێكی كەمەر و گونجاوی لەگەڵ لاشەدا، هێمایە بۆ لاشەیەكی وەرزشی و سەرنجی ژنان ڕادەكێشێت.

8-ماسولكەی سك: نەبوونی وەرگ و بەهێزی ماسولكەی سك یەكێكە لە دیارترین شوێنە سەرنجڕاكێشەكانی جەستەی پیاوان بۆ ئافرەتان.

9-ڕان: ڕانی پیاوان بەلای ژنانەوە سەرنجڕاكێشە بە مەرجێك ڕێك و ماسولكەدار بێت.

10-   بەشی پشتەوەی پیاوان گەر لەگەڵ یەك گونجاو و ڕێك بێت، سەرنجی ژنان بەلای خۆیدا ڕادەكێشێت.

ئه‌م بابه‌ته 13730 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:15:29/02/2016