به‌م 8 رێگایه‌، بچۆره‌وه‌ نێو مانگی هه‌نگوینی

به‌م 8 رێگایه‌، بچۆره‌وه‌ نێو مانگی هه‌نگوینی

خێزان

زۆرجار هاوسه‌ره‌كان گله‌ی ئه‌وه‌ له‌ یه‌كدی ده‌كه‌ن كه‌ وه‌ك یه‌كه‌مجار نه‌ماون و گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هاتووه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ ڕونه‌دات و هه‌میشه‌ وا هه‌ستبكه‌یت له‌ سه‌ره‌تاكانی مانگی هه‌نگوینیدایت ئه‌وا ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجام بده‌:

1- كاره‌كانی سه‌ره‌تا دوباره‌ بكه‌نه‌وه‌: ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و قسانه‌ دوباره‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیریدا ده‌تانكرد، دواتریش ئه‌و یادگاریانه‌ وه‌بیر یه‌كدی بهێنه‌وه‌.

2- به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت بڵێ كه‌ چی ده‌وێت: ڕه‌نگه‌ به‌هۆی پێكه‌وه‌ ژیانتانه‌وه‌ له‌ هه‌موو شتێكی ئه‌و شاره‌زابیت، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت داخوازی نوێی نه‌بێت، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و پرسیاره‌ی لێبكه‌ كه‌ حه‌زی له‌ چیه‌ تا بۆی بكه‌یت.

3- پرسیاره‌ رۆتینیه‌كان واز لێبهێنه‌: هه‌ندێك له‌و پرسیارانه‌ی كه‌ به‌رده‌وام دوباره‌ ده‌بنه‌وه‌ وازلێ بهێنه‌، بۆنمونه‌ (ئه‌مرۆ چیت كرد؟) ده‌توانیت به‌ شێوازی دیكه‌ ئه‌و پرسیاره‌ بكه‌یت بۆنمونه‌ ئه‌مڕۆ چی خۆش هاته‌ ڕێگه‌ت؟

4- دیاری: چاوه‌ڕوانی بۆنه‌یه‌كی دیاری كراو مه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دیاری پێشكه‌ش بكه‌یت، به‌ڵكوو به‌رده‌وام به‌ دیاریه‌ ناوازه‌كانت سوپرایز بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌.

5- پێشبینی ڕه‌وا بكه‌: له‌ په‌یوه‌ندیدا پیشبینی ئه‌وه‌ مه‌كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت زۆر حه‌ز به‌ گرنگیدان به‌ ستایله‌كانی جوانی بكات و له‌به‌ر تۆ شێوازه‌كانی میكیاج شاره‌زابێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ بابه‌تی پیاوان نیه‌، هه‌ر بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی ڕه‌وا له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌.

6- بونی بۆشایی: پێویسته‌ هه‌ردوولاتان بۆشاییه‌ك له‌ نێوانتاندا هه‌بێت و پارێزگاری له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی یه‌كتری بكه‌ن.

7- ئه‌و وروژێنه‌رترینه‌: به‌رده‌وام ئه‌و هه‌سته‌ به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت بده‌ كه‌ تۆ لاتوایه‌ ئه‌و باشترین و وروژێنه‌رترینه‌.

8- شاردنه‌وه‌ی هه‌سته‌كان: شاردنه‌وه‌ی هه‌سته‌كان به‌رامبه‌ر یه‌كتری و دواتریش كه‌ڵه‌كه‌بونی زیانی زۆری بۆ په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵبده‌ كه‌ له‌گه‌ل یه‌كدی كراوه‌بن له‌ باره‌ی ئه‌و پرسانه‌وه‌.

ئه‌م بابه‌ته 5652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:35:28/02/2016