زانایەكی ئایینی: خۆتان لە نەستەلە بپارێزن

زانایەكی ئایینی: خۆتان لە نەستەلە بپارێزن

خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

ئیمام و وتاربێژێكی شیعە مەزهەب بەناوی جەلالەدین سەغیر، لە مزگەوتی بەراسا، هاوكات یەكێكە لە سەركردەكانی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، كە لە یەكێك لە وتارەكانی ڕۆژی هەینیدا داوای لە هاوڵاتیان كردووە بە ئامانجی خۆپاراستن لە قەیرانی دارایی خۆیان لە خواردنی نەستەلە بپارێزن.

عەرەبیە بڵاوی كردوەتەوە، كە ئەو زانایە دەڵێت، برایانم خواردنی نەستەلە پێویستی نییە، خەرجیەكانتان كەم بكەنەوە، چونكە لەوانەیە بەیانی پێویستان پێیبێت.

جەلالەدین سەغیر لە وتارەكەیدا ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو هاوڵاتییە عێراقیەی مانگانە موچەكەی 100 هەزار دینارە دەتوانێت بە سی هەزار دینار بژی و ئەوەی دەمێنێتەوە هەڵیبگرێت بۆ داهاتووی.

ئەو زانایە وتیشی، بۆچی لە هەشتاكاندا ئێمە نەستەلەمان نەخوارد، لە نەوەدەكاندا نەستەلە نەبوو، چ گوناهێكمان كرد؟ منداڵەكانیشمان چ گوناهێك دەكەن؟

هەزاران كەس ئەم ڤیدیۆیان بینیوە و هەندێك لە چالاكوانانیش وێنەی ئەم زانا ئاینیە و وێنەی نەستەلەیەكیان پێكەوە نوساندووە و ناویان لێناوە (شیكولادین)

ئه‌م بابه‌ته 1646 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:40:23/02/2016