ئه‌مه‌ خێراترین ڕێجیمه‌ له‌ جیهاندا، ته‌نها 4 رۆژ!

ئه‌مه‌ خێراترین ڕێجیمه‌ له‌ جیهاندا، ته‌نها 4 رۆژ!

خێزان

پسپۆرێكی ته‌ندروستی ئه‌ڵمانی سیستمێكی نوێی رێجیمی داناوه‌ كه‌ به‌ خێراترین رێجیم له‌ جیهاندا ناوی بردووه‌ به‌و پێیه‌ی 4 رۆژ ده‌خایه‌نێت  و بۆ هه‌ر رۆژێكیش یه‌ك كیلۆ له‌ كێشت داده‌به‌زێنیت.

به‌پێی سستمه‌كه‌ رۆژی یه‌كه‌م پێویسته‌ دوو پارچه‌ هه‌مبه‌رگر له‌گه‌ڵ بیبه‌ری تون و ته‌ماته‌ به‌بێ زه‌یت و 50 گرام نان، پاش سێ كاتژمیریش ده‌توانیت كه‌مێك میوه‌ بخۆیت، دواتریش بۆ ئێواره‌ ده‌توانیت دوو هێلكه‌ی كوڵاو بخۆیت و پاش خه‌وتنیش به‌ سێ كاتژمێر كوپێك شه‌ربه‌تی میوه‌.

بۆ رۆژی دووه‌م بۆ نانی نیوه‌ڕۆ 100 گرام گۆشتی سور به‌ زه‌لاته‌وه‌، بۆ ئێواره‌ش پێویسته‌ زه‌ڵاته‌یه‌ك بخۆیت كه‌ له‌ خه‌یارشۆر و قه‌رنابیت و فاسۆلیای سه‌وز پێكهاتبێت له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌ك هه‌مبه‌رگری 100 گرامی.

بۆ رۆژی سێیه‌م 100 گرام مریشك به‌ زه‌لاته‌وه‌ به‌بێ زه‌یت، پاش سێ كاتژمیر له‌ نان خواردن سێوێك یان پرته‌قالێك، بۆ نانی ئێواره‌ش هه‌مبه‌رگرێكی 100 گرامی.

بۆ رۆژی چواره‌م نیوه‌رۆكه‌ی دوو هێلكه‌ی كوڵا و ئێواره‌كه‌شی دوو پارچه‌ی 100 گرامی له‌ هه‌مبه‌رگر.

ئه‌م بابه‌ته 5892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:02:18:23/02/2016