ئه‌م ڕوداوه‌ سه‌یرانه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ی موهه‌نه‌ددا ڕویدا

ئه‌م ڕوداوه‌ سه‌یرانه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ی موهه‌نه‌ددا ڕویدا

خێزان

ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی توركی كیفان تاتلیوگ كه‌ به‌ (موهه‌نه‌د) ناسراوه‌ له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردودا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نمایشكاری جلوبه‌رگی توركی (باشاك دیزار) ئه‌نجامدا.

ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ شاری پاریس به‌رێوه‌ چوو، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنه‌ توركیه‌كان سات به‌سات به‌دوای زانیاریه‌كانه‌وه‌ بوون هه‌رچه‌نده‌ چونی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسان بۆ ناو هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه‌ قه‌ده‌غه‌ كرابوو، به‌ڵام ته‌نها له‌و كاته‌دا كه‌ دوو ئه‌ستێره‌كه‌ چونه‌ كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌ پاریس بۆ ماره‌بڕین، چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاو بویه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو ئه‌وه‌بوو كه‌ باوكی موهه‌نه‌د له‌ نێو ئه‌و میوانانه‌دا نه‌بوو كه‌ بانگێشتی ئاهه‌نگه‌كه‌ كرابوون، كه‌ به‌ گوته‌ی میدیا توركیه‌كان به‌هۆی بونی ناكۆكیه‌وه‌یه‌ له‌ نێوان باوكی موهه‌نه‌د و هاوسه‌ره‌ نوێكه‌یدا ناوبراو نه‌هاتووه‌، به‌ڵام خانه‌واده‌ی موهه‌نه‌د ئه‌وه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ به‌شداری بكات.

تێچووی ئاهه‌نگی ماره‌بڕینه‌كه‌ی موهه‌نه‌د به‌ زیادر له‌ 600 هه‌زار لیره‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌ كاتێكدا كه‌ ناوبراو تكیتی فرۆكه‌و هۆتێلی شانزلیزه‌ی بۆ میوانه‌كانی دابینكردبوو كه‌ له‌ نێویاندا چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی جیهانی هه‌بوو.

هاوكات ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ی كه‌ موهه‌نه‌د بۆ باشاكی كڕیوه‌ نرخه‌كه‌ی سه‌د هه‌زار لیره‌ی توركی بووه‌، بڕیاریشه‌ له‌ پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ توركیا له‌ویش ئاهه‌نگێكی دیكه‌ بگێڕن.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر موهه‌نه‌د په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ی توركیدا هه‌بوو له‌ نێویشیاندا شاجوانی كه‌ونی توركیا ئازرا ئكین و ئه‌كته‌ری ناوداری توركی میلتم جومبیل كه‌ به‌ سوڵتانه‌ فاتیمه‌ ناسراوه‌.





ئه‌م بابه‌ته 9519 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:22:21/02/2016