ئه‌م 5 پرسیاره‌ له‌ ژنانی دووگیان مه‌كه‌

ئه‌م 5 پرسیاره‌ له‌ ژنانی دووگیان مه‌كه‌

خێزان

ژنانی دوگیان كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌ كه‌ جگه‌ له‌ كه‌سانی زۆر نزیك حه‌ز به‌وه‌ناكه‌ن كه‌سی دیكه‌ بیزانێت، هه‌ر بۆیه‌ باشتره‌ تۆش كاتێك خانمێكی دووگیان ده‌بینیت خۆت له‌ وتنی ئه‌م جۆره‌ پرسیارانه‌ دوربخه‌یته‌وه‌.

1- ئه‌وه‌ كچه‌ یان كوڕه‌: ئه‌م پرسیاره‌ به‌ربڵاوترین پرسیاره‌ كه‌ له‌ خانمانی دوگیان ده‌كرێت و به‌هۆی زۆر دوباره‌بونه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ش كه‌ شتێكی تاكه‌كه‌سییه‌ زۆر بێزار ده‌بێت، بۆیه‌ باشتره‌ پرسیاره‌كه‌ نه‌كه‌یت و چه‌ند مانگێك چاوه‌ڕێ بكه‌یت تا بۆخۆت وه‌ڵامه‌كه‌ی بزانیت.


2- به‌ شێوازی نه‌شته‌رگه‌ری منداڵه‌كه‌ت ده‌بێت یان سروشتی: ئه‌م پرسیاره‌ بۆ ژنان بێزاركه‌ره‌، هیچ گرنگیه‌كیشی نیه‌ بۆتۆ تا بیزانیت، هه‌ر بۆیه‌ باشتره‌ پرسیاره‌كه‌ نه‌كه‌یت.

3- له‌ كه‌یه‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌یت دوگیان ببیت: ئه‌مه‌ش پرسیارێكی تایبه‌ته‌وه‌و به‌دڵنیایه‌وه‌ حه‌ز به‌وه‌ ناكات وه‌ڵامت بداته‌وه‌، بۆیه‌ باشتره‌ كه‌ لێی نه‌كه‌یت.

4- دوگیانیه‌كه‌ت به‌رنامه‌ بۆ دارێژراو بوو: جوان نیه‌ كه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ له‌ خانمان بكه‌یت كه‌ ئایا ئه‌م دوگیانییه‌ به‌رنامه‌ بۆداڕێژراو بووه‌ یاخود نا، ئه‌وه‌ ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ خۆیی و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌.

5- هاوسه‌ره‌كه‌ت حه‌زی له‌ كچه‌ یان كوڕ: ئه‌م پرسیاره‌ش خانمان ده‌خاته‌ به‌رده‌م بارێكی درونی خراپه‌وه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ڕه‌گه‌زی منداڵه‌كه‌ پێچه‌وانه‌ بێت له‌گه‌ڵ حه‌زی هاوسه‌ره‌كه‌ی، بۆیه‌ پێوییستناكات ئه‌و پرسیاره‌ بكه‌ت.

ئه‌م بابه‌ته 8073 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:45:20/02/2016