شێوازی برۆت چی له‌ باره‌ی كه‌سایه‌تیه‌وه‌ ده‌ڵێت؟

شێوازی برۆت چی له‌ باره‌ی كه‌سایه‌تیه‌وه‌ ده‌ڵێت؟

خێزان

برۆكان به‌شێكی سه‌ره‌كین له‌ روخسارتدا، به‌ڵام ئایا تائێستا ئه‌وه‌ت زانیوه‌ كه‌ شێوازی برۆت كه‌سایه‌تیشت ده‌رده‌خات، ئه‌مه‌ قسه‌ی ئێمه‌ نیه‌ به‌ڵكوو ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ زانكۆی University of Lethbridge  ی كه‌نه‌دی ئه‌نجامی داوه‌:

1- برۆی پڕ: خانمانی ئه‌م جۆره‌ برۆیه‌ متمانه‌یه‌كی زۆریان به‌خۆیان هه‌یه‌، هیچكات له‌ بڕیاره‌كانیاندا ڕاڕانین و كاتێك قسه‌یه‌ك ده‌ڵێن ده‌یبه‌نه‌ سه‌ر، له‌ بواره‌كه‌ی خۆیاندا زۆر به‌ باشی كارده‌كه‌ن و توانایه‌كی باشیان هه‌یه‌ بۆ گه‌شیتن به‌ ئامانجه‌كانیان.



2- برۆی رێك: خاوه‌نی ئه‌م جۆره‌ برۆیه‌ ئافره‌تێكی جێگیر و دامه‌زراوه‌ له‌ ژیانیدا، حه‌ز به‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و شاره‌زای زیاتر ده‌كات و عه‌قڵی به‌سه‌ر سۆزیدا زاڵه‌ له‌ بڕیارداندا.



3- برۆی شێوه‌ هه‌شت  ٨  : ژنێكه‌ هه‌ستیار و به‌سۆزه‌، به‌ڵام حه‌زبه‌وه‌ناكات بیرۆكه‌و هه‌سته‌كانی به‌ ئاشكرا ده‌رببرێت و زۆركات ده‌یانشارێته‌وه‌، كه‌له‌ره‌قی یه‌كێكه‌ له‌ خوڕه‌وشته‌ دیاره‌كانی.



4- برۆی به‌رز و دیاریكراو: گه‌ر له‌وانه‌ی كه‌ برۆیه‌كی به‌رزت هه‌یه‌و زۆر گرنگیش به‌وه‌ده‌ده‌یت كه‌ به‌رده‌وامی سنوره‌كانی دیاری بكه‌یت، ئه‌وا تۆ كه‌سێكی خۆپه‌رستیت، دیارترین هه‌ڵسوكه‌وته‌كانت خۆشه‌ویستی خود و سه‌رنجڕاكێشانی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ته‌.



5- برۆی قه‌وس: كه‌سایه‌تیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشه‌ویستت هه‌یه‌، خاوه‌نی خه‌یاڵ و بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه‌ی باشیت، به‌رده‌وامیش حه‌ز به‌ تازه‌گه‌ری ده‌كه‌یت و حه‌زیش به‌وه‌ده‌كه‌یت كه‌ ئه‌و شته‌ی تۆ هه‌ته‌ تاك و شاز بێت.



ئه‌م بابه‌ته 7914 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:51:20/02/2016