ڕاستیه‌كی زانستی توشی شۆكت ده‌كات، ئه‌مه‌ ته‌مه‌نی گونجاوه‌ بۆ هاوسه‌رگیری

ڕاستیه‌كی زانستی توشی شۆكت ده‌كات، ئه‌مه‌ ته‌مه‌نی گونجاوه‌ بۆ هاوسه‌رگیری

خێزان

هه‌رچه‌نده‌ به‌شێكی زۆر له‌ كۆمه‌ڵگه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری له‌ ته‌مه‌نێكی زودا به‌تایبه‌ت بۆ كچان ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ده‌رونناسی كه‌ له‌ زانكۆی University of Utah له‌ ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پاش 30 ساڵی شوویان كردووه‌ كه‌مترین رێژه‌ی جیابونه‌وه‌یان هه‌بووه‌.

ده‌رئه‌نجامی تویژینه‌وه‌كه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بووه‌:

رێژه‌ی ته‌ڵاق له‌ وانه‌ی له‌ خوار ته‌مه‌نی 20 ساڵی شویان كردووه‌ بریتیبووه‌ له‌ : 32%
رێژه‌ی ته‌ڵاق له‌ وانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی 20 بۆ 24 ساڵی شویان كردووه‌ بریتیی بووه‌ له‌  20%
رێژه‌ی ته‌ڵاق له‌ وانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی 25 بۆ 29 ساڵی شویان كردووه‌ بریتیی بووه‌ له‌ 15%
رێژه‌ی ته‌ڵاق له‌ وانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی 30 بۆ 34 شویان كردووه‌ بریتیی بووه‌ له‌ 14%
رێژه‌ی ته‌ڵاق له‌ وانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی 53 به‌ره‌وه‌ سه‌ر شوویان كردووه‌ بریتیی بووه‌ له‌ 19%.

به‌م پێیه‌ش ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی 30 بۆ 43 ساڵ شویان كردووه‌ كه‌مترین رێژه‌ی جیابونه‌وه‌یان هه‌بووه‌، هاوكات ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی خوار 20 ساڵی شوویان كردووه‌ زۆرترین رێژه‌ بووه‌.

ئه‌م بابه‌ته 16126 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:03:17/02/2016