باربیه‌ باڵاپۆشه‌كه‌، له‌ نێو وڵاتانی ئیسلامیدا به‌ناوبانگه‌

باربیه‌ باڵاپۆشه‌كه‌، له‌ نێو وڵاتانی ئیسلامیدا به‌ناوبانگه‌

خێزان

كچێكی نێجیری له‌ بیرۆكه‌یه‌كی نوێدا جلوبه‌رگی باڵاپۆشی بۆ بوكی باربی دروستده‌كات و دواتر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و كچه‌ كه‌ ناوی حه‌نیفه‌ ئاده‌مه‌و ته‌مه‌نی 24 ساڵه‌، ئه‌كاونتێكی به‌ناوی @Hijarbie له‌ ئینیستاگرام دروستكردووه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی باربیه‌كه‌و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ناوبانگێكی زۆری ده‌ركردووه‌و به‌ ده‌یان هه‌زار بینه‌ری هه‌یه‌.


هه‌رچه‌نده‌ ئێستا باربیه‌كه‌ ته‌نها له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندایه‌، به‌ڵام وه‌ك حه‌فیفه‌ ئاماژه‌ی پێداوه‌ بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا رێك بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی باربی Hijarbie دروستبكات و بكه‌وێته‌ به‌رده‌ستی كچان له‌ وڵاتانی ئیسلامیدا.





ئه‌م بابه‌ته 2362 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:32:17/02/2016