هاوڵاتیانی هه‌رێم به‌بێ فیزه‌ ده‌توانن گه‌شت بۆ ئه‌م وڵاته‌ بكه‌ن

هاوڵاتیانی هه‌رێم به‌بێ فیزه‌ ده‌توانن گه‌شت بۆ ئه‌م وڵاته‌ بكه‌ن

خێزان

هه‌رچه‌نده‌ بواری گه‌شتكردن بۆ وڵاتانی دونیا بۆ هاوڵاتیانی هه‌ڵگری پاسپۆڕتی عێراقی به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ زۆر قورسه‌ به‌تایبه‌ت له‌ كاتێكدا كه‌   هاوڵاتیانی عێراقی خاوه‌نی دووه‌م خراپترین پاسپۆڕتن له‌ جیهاندا له‌ پاش وڵاتی ئه‌فغانستان، به‌ڵام چه‌ند وڵاتێكی كه‌م هه‌یه‌ كه‌ هاوڵاتیانی عێراقی ده‌توانن به‌بێ ڤیزه‌ گه‌شتی بۆ بكه‌ن.

 پاسپۆڕتی عێراقی جگه‌ له‌وه‌ی ته‌نها بۆ چه‌ند وڵاتێكی زۆر كه‌م ده‌توانێت به‌بێ ڤیزه‌ گه‌شتبكات، له‌ڕوی پشتگیریشه‌وه‌ له‌ ئاستی خراپترینه! به‌و پێیه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی له‌ ده‌ره‌وه‌ پێشتگیری كونسوڵخانه‌كانیان نییه‌و له‌ كاتی دروستبونی كێشه‌دا كه‌س پشتگیریان لێناكات.

به‌ڵام كۆماری توركی قوبرسی باكور یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ له‌ كاتی سه‌ردانكردندا هه‌ڵگرانی پاسپۆڕتی عێراقی پێویستیان به‌ فیزه‌ نییه‌و ته‌نها پێویسته‌ حجزی هۆتێل و تیكیتی فرۆكه‌ی هه‌ردوو سه‌ریان هه‌بێت.

كۆماری توركی قوبرسی باكور هه‌رچه‌نده‌ ته‌نها له‌ لایه‌ن وڵاتی توركیاوه‌ به‌ فه‌رمی دانی پێدا نراوه‌، به‌ڵام وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ ده‌كات و یاسا و ڕێساكانی جیاوازه‌ و له‌و نێوه‌نده‌شدا به‌جیاواز له‌ توركیا هاوڵاتیانی عێراقی پێویستیان به‌ ڤیزه‌ نیه‌ له‌ كاتی سه‌ردانكردندا.

له‌ قوبرسی باكور یه‌ك فرۆكه‌خانه‌ هه‌یه‌ به‌ ناوی (ئێرجان Ercan Airport ) و له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی ترانزێت له‌ توركیاوه‌ ده‌توانرێت گه‌شتی بۆ بكرێت.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌م وڵاته‌ به‌ گازینۆ (قومارخانه‌) كانی به‌ناوبانگه‌و ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی قوماركردن سه‌ردانی ده‌كه‌ن.

ئه‌م بابه‌ته 5385 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:03:20:16/02/2016