منداڵێكی 19 مانگی دەتوانێت بخوێنێتەوە

منداڵێكی 19 مانگی دەتوانێت بخوێنێتەوە

خێزان - سەعد مەلا عەبدوڵلا گوڵپی


منداڵێكی تەمەنی 19 مانگ دەتوانێت زیاتر لە 300 ووشە بخوێنێتەوە و دەشتوانێت تاكو 50 بژمێرێت.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێرانی گەنجان، خوێندن پێویستییەكە مرۆڤ لە تەمەنی 5 بۆ 6 ساڵی لە قوتابخانەكان فێری دەبێت و زۆرینەی منداڵەكان لەم تەمەنەدا بە خوێندن ئاشنا دەبن و هیچ كات منداڵێكی 19 مانگی توانی خوێندنەوەی 300 ووشە و ژماردنی 50 ژمارەی نییە.

دایكی ئەم منداڵە بەئاگایە بە گرتنی وێنەیەكی ڤیدیۆیی كوڕەكەی و بڵاوكردنەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بە هەزاران هاوڵاتی جیهان دەیبینن، و سەریان سور دەمێنێ لە هۆشیاری و زیرەكی ئەم منداڵە لەكاتێكدا منداڵی ئەو تەمەنە تەنها دەتوانن چەند ووشەیەك قسە بكەن.
ئەم منداڵە لە كارولیای باكور نیشتەجێیە و جیهانی سەرسام كردوە.

دایكی دەڵێت، كارتەر تەواوی خەڵكی گوندەكەمان دەناسێت و رونیشیكردەوە، منداڵەكەی لە 12 مانگیدا فێری ووشە و رستەكان بووە و تەنها یەك جار ووشەكان ببینێت فێریان دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 1677 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:25:15/02/2016