11 جۆر کوڕ کە لە هەموو زانکۆیەکی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌!

11 جۆر کوڕ کە لە هەموو زانکۆیەکی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌!

خێزان

له‌ نێو زانكۆكاندا كوڕانی گه‌نج هه‌وڵی خۆده‌رخستن و سه‌رنجڕاكێشانی كچان ده‌ده‌ن، هه‌ر یه‌كه‌شیان  به‌ شێواز و تایبه‌تمه‌ندی خۆی ئه‌و كاره‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ دیارترین ئه‌و جۆرانه‌ی كوڕه‌ كه‌ له‌ هه‌موو زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌یانبینیت.


1- پیاوی خه‌ونه‌كان: ئه‌م كوڕانه‌ی زانكۆ هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌ك پیاوی خه‌ونه‌كانی كچان ده‌ربكه‌ون، بۆنمونه‌ ده‌رگات بۆ ده‌كاته‌وه‌ یاخود كورسی دانیشتنه‌كه‌ت له‌ كافتریا بۆ ئاماده‌ده‌كات، به‌ڵام خراپی ئه‌م جۆره‌ كوڕانه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ زۆرجار بێزاركه‌رن و هه‌ستی سه‌ركێشیشیان تێدا نییه‌.



2- ئاست نزم: ئه‌م جۆره‌ كوڕانه‌ له‌وانه‌ن كه‌ كاتێك داوای خۆشه‌ویستیت لێده‌كات و تۆش به‌ هاوڕێكه‌ت ده‌ڵێیت، ئه‌ویش یه‌كسه‌ر پێت ده‌ڵێت ئه‌وه‌ داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌ منیش كردووه‌، به‌و واتایه‌ی داوای خۆشه‌ویستی له‌ هه‌موو كچێك ده‌كات تا دانه‌یه‌كیان ڕازی ده‌كات و ته‌نانه‌ت زۆركات له‌ نێو هاوڕێكانیدا به‌ "سوك" ناوده‌برێت.



3- شه‌قاوه‌: په‌یوه‌ندیه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی قوتابیه‌كاندا هه‌یه‌و زۆربه‌شیانی فێری جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه و ته‌علیقدان له‌ كچان كردووه‌، ئه‌م كوڕانه‌ به‌ هۆی سه‌ركێشیه‌كانیانه‌وه‌ به‌لای كچانه‌وه‌ سه‌رنج ڕاكێشن، به‌ڵام زۆرێك له‌ كچانیش به‌وریایه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.



4- پۆزاوی: ئه‌م جۆره‌ كوڕانه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ رێگای جلوبه‌رگ و ئۆتۆمبێل و هه‌ڵسوكه‌وته‌وه‌ سه‌رنجی كچان به‌لای خۆیاندا ڕابكێشن، ڕه‌خنه‌ش قبوڵناكه‌ن و زۆریش حه‌ز به‌ پیاهه‌ڵدان ده‌كه‌ن.



5- به‌سۆز و میهره‌بان: ئه‌مانه‌ بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی هاورێیه‌تی باشن و ده‌توانن ببنه‌ هاوڕیه‌كی نزیك، چونكه‌ گوێ له‌ كێشه‌كانت ده‌گرن و به‌ده‌مته‌وه‌ن، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی زۆر له‌ هاوڕێكانی دیكه‌ت ده‌گرن.



6- هه‌واڵگری: ئه‌مانه‌ ئه‌و كوڕانه‌ن كه‌ به‌رده‌وام به‌دوای زانیاری كه‌سانی دیكه‌وه‌ن و له‌ رێگای گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌وه‌ سه‌رنجی كچان به‌لای خۆیاندا ڕاده‌كێشن، به‌تایبه‌ت كه‌ كچان به‌ سروشتی خۆیان حه‌زده‌كه‌ن نهێنی كه‌سانی دیكه‌ بزانن، ئه‌م جۆره‌ش له‌ كوڕان  كۆمه‌ڵایه‌تین و زانیاریه‌كان له‌ هه‌موان كۆده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام یه‌ك كێشه‌ی سه‌ره‌كیان هه‌یه‌! زۆركات به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ به‌ كچه‌ هاوڕێكانی دیكه‌یان ده‌گه‌یه‌نن.



7- ڕۆشنبیر: ئه‌مه‌ ئه‌و جۆره‌ كوڕانه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ كچاندا له‌ ئاستێكی فه‌رمیدا ده‌هێڵنه‌وه‌، هه‌میشه‌ش وه‌ك كه‌سێكی خوێنده‌وار و ئه‌زموندار قسه‌ ده‌كه‌ن، زۆرجار كچان حه‌زده‌كه‌ن گوێی لێبگرن و له‌باره‌ی ژیانیانه‌وه‌ پرس و ڕای پێبكه‌ن، هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت پێگه‌ی خۆیان بچه‌سپێنن.



8- وه‌رزشه‌وان: خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی رێك و سه‌رنج ڕاكێشن، به‌رده‌وامیش زانیاری باشت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پاراستنی جه‌سته‌و رێجێم پێده‌دات، به‌ڵام كێشه‌یان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌ ژیانیاندا هه‌یه‌ ته‌نها وه‌رزشه‌.



9- مێباز: شاره‌زاییه‌كی باشی له‌ هه‌ڵخڵه‌تاندنی كچاندا هه‌یه‌و له‌ خۆی و تواناكانی دڵنیایه‌، به‌هۆی ئه‌و متمانه‌به‌خۆبون و هه‌ندێكجاریش پێكه‌نیناوی و قسه‌ خۆشه‌كانیه‌وه‌ سه‌رنجی به‌شێكی زۆر له‌ كچان به‌لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت، هه‌ر بۆیه‌ هاوڕێی كچی زۆره‌، به‌ڵام خراپی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌په‌یوه‌ندیه‌كی خۆشه‌ویستی زیاتری هه‌یه‌! بۆیه‌ تۆ تاكه‌ كه‌س نیت له‌ ژیانیدا.



10- كۆمیدی: ئه‌و جۆره‌ كوڕانه‌ن كه‌ له‌ گه‌شت و سه‌یران و ته‌نانه‌ت ناو پۆل و هه‌موو كۆبونه‌وه‌كاندا به‌دوای شتێكدا ده‌گه‌ڕێن كه‌ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان بهێنه‌ پێكه‌ین، هه‌ر بۆیه‌ كچان حه‌زده‌كه‌ن له‌ گه‌ڵیدا دابنیشن، به‌ڵام بۆ په‌یوه‌ندی نا چونكه‌ وه‌ك "مهه‌ریج" ته‌ماشای ده‌كه‌ن كه‌ ته‌نها ئه‌ركی به‌ پێكه‌نین هێنانی ده‌وروبه‌ره‌.



11- زیره‌ك: ئه‌م جۆره‌ كوڕانه‌ن كه‌ به‌رده‌وام له‌ پێشی پێشه‌وه‌ داده‌نیشن و خوێندنه‌كه‌یان زۆر لا گرنگه‌، زۆركات كچان بۆ یارمه‌تی و وه‌رگرتنی ده‌فته‌ره‌كه‌ی تا كۆپی بكه‌ن و سه‌عی تێدا بكه‌ن لێی كۆده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و گرنگه‌ خوێندنه‌كه‌یه‌تی نه‌ك كچ، هه‌ر بۆیه‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نیه‌.



ئه‌م بابه‌ته 6590 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:02:40:15/02/2016