5 جۆری پیاو له‌ ڤالانتایندا، تۆ كامیانیت؟

5 جۆری پیاو له‌ ڤالانتایندا، تۆ كامیانیت؟

خێزان

له‌ رۆژی جیهانی ڤالانتایندا هه‌ڵوێستی پیاوان به‌رامبه‌ر ئه‌م رۆژه‌ له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی دیكه‌ ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ند جۆرێكی دیاریكراوی پیاوان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆژه‌كه‌ كه‌ ئه‌وانیش:

1- ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌تدا باوه‌ڕیان به‌م رۆژه‌ نییه‌و پێیان وایه‌ كه‌ هه‌ر رۆژێكی ئاساییه‌، به‌ڵام له‌به‌ر دڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌یان دیاریی پێشكه‌شده‌كات.

2- ئه‌و پیاوانه‌ی ڤالانتاین لایان ته‌نها بۆنه‌یه‌كی جوانه‌و پێیان وایه‌ كه‌ ده‌كرێت به‌ ساده‌ی یاددی بكه‌نه‌وه‌و ئه‌و رۆژه‌ كاتێكی زیاتر له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یان به‌سه‌ر به‌رن.

3- جۆری سێیه‌م ئه‌و پیاوان بۆنه‌كه‌ وه‌ك ده‌رفه‌ت و رۆژێكی باش ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌یان بكڕن و خۆشه‌ویستی خۆیانی بۆ ده‌رببڕن.

4- ئه‌و پیاوانه‌ی ڕقیان له‌ رۆژی خۆشه‌ویستیه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ بۆخۆیان ته‌نهان، كه‌ به‌ وته‌ی ده‌روناسان ئه‌و رقه‌یان به‌هۆی كاردانه‌وه‌وه‌یه‌.

5- ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ ڤالانتاین زۆر لایان رۆژێكی گرنگه‌، به‌ڵام به‌هۆی قه‌له‌قیان له‌ به‌رێكردنی رۆژه‌كه‌ زۆركات هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن و دیاری و بۆنه‌ی نه‌گونجاو رێكده‌خه‌ن.

ئه‌م بابه‌ته 3698 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:03:14/02/2016