سوودی بەجیاخەوتنی هاوسەرەکان

سوودی بەجیاخەوتنی هاوسەرەکان

خێزان

پسپۆریكی ئه‌ڵمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ كارێكی به‌سوده‌ گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كیش بێت هاوسه‌ره‌كان به‌جیا له‌ یه‌كتر بخه‌وه‌ن.

به‌وته‌ی جۆرگن زوڵی پسپۆڕی ئه‌ڵمانی بێزارکردنی یه‌کتر له‌کاتی خه‌ودا ده‌ره‌نجامی خراپی باری ته‌ندروستی لێئه‌که‌وێته‌وه، باوترین گرفتیش له‌کاتی خه‌ودا پرخه‌پرخ کردنی هاوسه‌رانه‌و بێزار کردنی یه‌کتره‌، هه‌روه‌ها خه‌ولێنه‌که‌وتن و بیرکردنه‌وه‌ی راده‌به‌ده‌ری لایه‌کیان که‌وا ئه‌کات ئه‌ویدیش بێزار بێت وخه‌وی لێنه‌که‌وێت، یاخود جوڵاندنه‌وه‌ی له‌ راده‌به‌ده‌ر.

ئه‌و پسپۆڕه‌ ئامۆژگار هاوسه‌ره‌كان ده‌كات كه‌ گه‌ر هه‌ستیان به‌وه‌ كرد خه‌وتنیان به‌ جیا ئاسوده‌تره‌ بۆیان، دودڵنه‌بن له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ سودی بۆ په‌یوه‌ندیه‌كه‌شیان هه‌یه‌و زیاتر هۆگری یه‌كدیان ده‌كات.


ئه‌م بابه‌ته 4876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:49:13/02/2016