شێوازی خه‌وتنه‌كه‌تان چی له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌تانه‌وه‌ ده‌ڵێت؟

شێوازی خه‌وتنه‌كه‌تان چی له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌تانه‌وه‌ ده‌ڵێت؟

خێزان

شێوازی خه‌وتنی دوو هاوسه‌ر ئاماژه‌ و مانای زۆری تێدایه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان، ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ لایه‌ن (پاتی وود)  پسپۆڕی ئاماژه‌كانی جه‌سته‌ ڕونكراوه‌ته‌وه‌:


1- خه‌وتن به‌م شێوازه‌ مانای بونی متمانه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت له‌ نێوانیاندا، به‌تایبه‌تیش بۆ خانمه‌كه‌ كه‌ به‌بێ دودڵی پشتی كردۆته‌وه‌و ترسیشی نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار:
گه‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌كدا له‌ 4 جار زیاتر سێكس بكه‌یت چی ڕوده‌دات؟
6 ده‌سته‌واژه‌ی جادویی بۆ ڕاكێشانی دڵی ژنان
چێژ له‌ سه‌رجێی نابینیت؟ له‌به‌ر ئه‌م 6 هۆكاره‌یه‌!




2- خه‌وتن به‌م شێوازه‌ هێمایه‌ بۆ بونی خۆشه‌ویستی (خاوه‌نداریه‌تی) له‌ نێوانیاندا و ژنه‌كه‌ ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێكی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستی بۆخۆی بێت.



3- كاتێك خانمه‌كه‌ پشتی له‌ پیاوه‌كه‌یه‌تی و كه‌مێك لێك دورن، به‌ڵام پیاوه‌كه‌ ده‌ستی له‌سه‌ر شانیه‌تی، ئه‌وه‌ش هێمایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت پێی بڵێت من له‌ پشتم و به‌رگریت لێده‌كه‌م.



4- له‌ شێوازی چواره‌مدا كه‌ پیاوه‌كه‌ له‌سه‌ر پشت خه‌وتووه‌و ژنه‌كه‌ش له‌سه‌ر سنگیه‌تی، هێمایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ژنه‌ پشتی به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ستووه‌و ده‌زانێت كه‌ ئه‌و به‌رگری لێده‌كات و له‌ پشتیه‌تی.



5- خه‌وتنی ڕوبه‌ڕوو هێمایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ردوو لا هه‌ست به‌ دوری له‌یه‌كدی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌ یه‌كتر نزیك بن و دڵنیابن له‌وه‌ش، هه‌ر بۆیه‌ زوو زووش ته‌ماشای یه‌كدی ده‌كه‌ن.



6- خه‌وتنی هه‌ردوولا له‌سه‌ر سنگ جۆرێكه‌ له‌ قه‌له‌قی له‌ نێوانیاندا، پاتی وۆرد ده‌ڵێت كه‌ له‌م جۆره‌دا دوو خۆشه‌ویسته‌كه‌ نایانه‌وێت هه‌سته‌كانی یه‌كدی ببین و به‌و جۆره‌ ده‌خه‌ون.


7- له‌ جۆری حه‌وته‌مدا كه‌ هه‌ردوكیان پتشیان له‌ یه‌كدییه‌و دورن له‌ یه‌كیشه‌وه‌ هێمایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ردوو لا حه‌ز به‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆشاییه‌ك له‌ نێوانیاندا هه‌بێت و كه‌مێك له‌ یه‌كدی دوربن.



ئه‌م بابه‌ته 44879 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:18:12/02/2016