ته‌نها به‌ كه‌له‌رم، 5 كیلۆ له‌ كێشت دابه‌زێنه‌!

ته‌نها به‌ كه‌له‌رم، 5 كیلۆ له‌ كێشت دابه‌زێنه‌!

خێزان

 شارەزایانی تەندروستی ئاماژە بە سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی كەلەرم دەدەن، كە دەتوانرێت لە دابەزاندنی كێشی لەشدا ڕۆڵێكی گەورە و كاریگەر ببینێت، بە جۆرێك لە هەفتەیبەكدا 5 كیلۆ لە كێشی زیادەی لەش بە هۆی ئەم خۆراكەوە دادەبەزێت.

پزیشكانی بواری جوانكاری و تایبەتمەند لە دابەزینی كێشی زیادەی لەش ئاماژە بەوە دەدن، دەكرێت، كەلەرم وەك، شۆربا، یاپراخ، یاخود پاش شۆردنەوەی بە كاڵی و بە كوڵای بخورێت. ئەوەش دەخەنەڕوو، كەلەرم یەكێك لە ڕێگە خێراكانی ڕێجیم كردنە، بە هۆی بوونی ئاوی زیادە و لە ڕادەبەدەر تیایدا، كە وا دەكات بە خێرای چەوریی زیادە و زیان بەخش لە ناو ببات، كە بە بەردەوام بوون لە سەر خواردنی لە ژەمەكاندا دەتوانرێت، لە هەفتەیەكدا 5 كیلۆ لە كێشی پێ داببەزێنرێت.

 پێكهاتەكانی شۆربای كەلەرم - پیاز، بە ڕێژەی خواستراوی خۆت.

- یەك سەلك سیر.
- بیبەری شیرین.
- ئاوی تەماتە.
- گێزە.
- كەرەوز.
- كەلەرم بە ڕێژەی خواستراو.

 ئەم پێكهاتانە پاش شۆردنەوە و جنینیان، شۆربایەكی ناوازە و بە تامی لێ دروست بكە. چۆنیەتی رێجیم كردن بە كەلەرم

ڕۆژی یەكەم: خواردنی شۆربای كەلەرم، خواردنی میوە جگە لە مۆز، خواردنەوەی 8 پەرداخ ئاو، چای سەوز، گوشراوەی لیمۆ.
ڕۆژی دووەم: خواردنی شۆربای كەلەرم، سەوزە، زەڵاتەی سەوزە كە لە پێكهاتەكەیدا برۆكلی، گێزەر، پیاز بوونی هەبێت، لەگەڵ خواردنەوەی چای سەوز و ڕێژەی پێویست لە ئاو.
 ڕۆژی سێ یەم: تێكەڵ كردنی هەنگاوەكانی ڕۆژی یەكەم و دووەم.
 ڕۆژی چوارەم: خواردنی شۆربای كەلەرم، مۆز، بڕێكی كەم ماست، بەردەوام بوون لە سەر خواردنەوەی ئاو و چای سەوز و گوشراوەی لیمۆ.
 ڕۆژی پێنجەم: خواردنی شۆربای كەلەرم، 500 گرام گۆشت، تەماتە، بەردەوام بوون لە سەر خواردنەوەكانی رۆِژانی پێشووتر.
ڕۆژی شەشەم: خواردنی شۆربای كەلەرم، گۆشتی سوور، مریشك، ماسی، سەوزە، خواردنەوەكانی ڕۆژانی پێشوو.
ڕۆژی حەوتەم: بەردەوام بوون لە سەر خواردنی شۆربای كەلەرم، بە پێی پێویست برنج، سەوزە گەڵادارەكان، خواردنەوەی چای سەوز، ئاو، گوشراوەی لیمۆ.

 چەند سودێكی كەلەرم:

- خواردنی كەلەرمی سوور و سپی، هۆكارە بۆ لە ناوبردنی چەوری زیان بەخش.
- كەلەرم بە خۆراكی مێشك ناو دەبرێت بە هۆی بوونی ڤیتامین k.
- بیركردنەوەی مرۆڤ چالاك دەكات، ڕێگە لە سستبوونی دەمارەكان دەگرێت و دژی توش بوون بە نەخۆشی لەبیر چوونەوەیە.
- سەرچاوەیەكی باشی كبیریتە، كە ئەم مادەیە ڕۆڵ دەبینێت لە پێدانی ڕەونەق و جوانی بە پێست.
- دژ بە هەوكردنە و لەش لە ژەهراوی بوون دەپارێزێت.
- دژ بە خانە شێرپەنجەییەكانە و ڕێگرێكی باشی توش بوون بەو نەخۆشیەیە. لەگەڵ هەموو ئەو سوودانەی كەلەرم، شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشداری ئەوە دەدن، كە نابێت بە بەردەوامی و لە ڕادە بەدەر، سەر بكەینە سەر خواردنی كەلەرم.

ئه‌م بابه‌ته 2929 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:40:11/02/2016