ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ ژنان نابێت بیده‌نه‌ هاوسه‌ره‌كانیان

ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ ژنان نابێت بیده‌نه‌ هاوسه‌ره‌كانیان

خێزان

هه‌رچه‌نده‌ گرنگه‌ په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستگۆیی و راسته‌قینه‌ بنیادبنرێت، به‌ڵام هه‌ندێك زانیاری هه‌یه‌ كه‌ هه‌رگیز نابێت ژنان به‌ مێرده‌كانیانی بڵێن كه‌ ئه‌وانیش:

1- په‌یوه‌ندیه‌كانی پێشوو: ڕه‌نگه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت دڵنیابێت له‌ خۆشه‌ویستی تۆ بۆ ئه‌و، به‌ڵام هه‌ر پرسیار له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی پێشووت ده‌كات، بۆیه‌ باشتره‌ كه‌ ته‌نها زانیاریه‌كی سه‌ره‌تایی پێبده‌یت و نه‌چیته‌ ورده‌كاریه‌وه‌، درۆی له‌گه‌ل مه‌كه‌، به‌ڵام هه‌وڵبده‌ خۆت له‌ پرسیاره‌كان لابده‌یت.

2- چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی پاره‌كانت: پاش ئه‌وه‌ی ده‌چنه‌ ژیانی هاوسه‌رگیریه‌وه‌ و له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌دا باسی ئه‌وه‌ی بۆ مه‌كه‌ كه‌ چۆن پاره‌كانت خه‌رجكردووه‌و داوته‌ به‌ چی، چونكه‌ ئه‌وه‌ پیاوان ده‌ترسێنێت.

3- هه‌سته‌كانت به‌رامبه‌ر كه‌سوكاری: له‌ دۆخێكدا گه‌ر ڕقت له‌ كه‌س و كاره‌كه‌ی بوه‌وه‌، ئه‌وا هه‌رگیز ئه‌و هه‌سته‌ ده‌رمه‌بڕه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ پیاوان زۆر بێزار ده‌كات.

4- هه‌سته‌كانت به‌رامبه‌ر دیاریه‌ خراپه‌كانی: گه‌ر جارێك دیاریه‌كی بۆ كڕیت كه‌ به‌ دڵت نه‌بوو، ئه‌وا نابێت ئه‌وه‌ ده‌رخه‌یت كه‌ دیاریه‌كه‌ جوان نییه‌و ئه‌و كه‌سێكی رۆمانسی نییه‌.

5- بێزاریت له‌ ئه‌و: شتێكی ئاساییه‌ كه‌ ژن و پیاو پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر شتێكی تایبه‌ت له‌ یه‌كدی بێتاقه‌ت بن، به‌ڵام نابێت به‌رده‌وام یان زۆر جار ژنان ئه‌وه‌ به‌ هاوسه‌ره‌كانیان بلێن كه‌ بێزارن لێیان و تاقه‌تیان لێیان نییه‌.


ئه‌م بابه‌ته 12706 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:37:10/02/2016