ئایه‌ دروسته‌ له‌ یه‌ك كاتدا بچێته‌ لایی دوو ژن؟

ئایه‌ دروسته‌ له‌ یه‌ك كاتدا بچێته‌ لایی دوو ژن؟

خێزان

ناوه‌نده‌ی فه‌توای ئاینی له‌ وڵاتی قه‌ته‌ر له‌ باره‌ی خه‌وتنی پیاوانی خاوه‌ن دوو ژن له‌ گه‌ڵ هه‌ردوو ژنه‌كه‌یدا له‌ یه‌ك كاتدا فه‌توایه‌كیان ده‌ركردووه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ له‌ ئاینی ئیسلامدا رێگه‌ پێنه‌دراوه‌.

به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی ناوه‌نده‌كه‌ ژنێك پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ پاش ئه‌وه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ ژنی دووه‌می هاوسه‌ره‌كه‌یدا زۆر باش بووه‌، له‌ سه‌ر داوای خۆیان به‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان وتووه‌ كه‌ شه‌وێك له‌گه‌ڵ هه‌ردوكیاندا بخه‌وێت و ئه‌و كاره‌شیان ئه‌نجام داوه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌وان پابه‌ندیشن به‌ په‌رستشه‌ ئاینیه‌كانه‌وه‌.

به‌ڵام ناوه‌ندی فه‌توا له‌ قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ له‌ ئاینیی ئیسلامدا دروست نییه‌ به‌ هۆی پارێزگاریكردن له‌ شه‌رم و ده‌رنه‌خستنی كه‌موكوڕیه‌كانی یه‌كتری، هه‌ر بۆیه‌ پیاوانی خاوه‌ن دووژن ناتوانن له‌ یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌یان بخه‌ون و پێویسته‌ به‌ جیاجیا ئه‌و كاره‌ بكه‌ن.

ئه‌م بابه‌ته 10478 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:03:05/02/2016