پاش 28 ساڵ یه‌كه‌م منداڵ له‌م شارۆچكه‌یه‌دا له‌دایك بوو

پاش 28 ساڵ یه‌كه‌م منداڵ له‌م شارۆچكه‌یه‌دا له‌دایك بوو

خێزان

له‌ شارۆچكه‌یه‌كدا له‌ ئیتاڵیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌مووی كۆچیانكرد و هیچ گه‌نجێكی تێدا نه‌ماوه‌، له‌ ساڵی 1987ه‌وه‌ هیچ منداڵێكی تێدا له‌ دایك نه‌بووه‌.

ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ ناوی ئستانایا له‌ دامێنی شاخی بیمۆنتی له‌ وڵاتی ئیتاڵیا و ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ته‌نها 85 كه‌سه‌، كه‌ به‌شێك له‌وانیش به‌ به‌رده‌وام له‌ شارۆچكه‌كه‌دا نامێننه‌وه‌.

به‌ڵام پاش 28 ساڵ ژن و پیاوێكی شارۆچكه‌كه‌ یه‌كه‌مین منداڵیان له‌دایك بوو كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ لای دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه‌ جێگه‌ی گرنگی و ئاهه‌نگێڕانێكی زۆر بوو.

ئه‌م بابه‌ته 3588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:29:30/01/2016