ئەو جۆرە هاوڕێیانەی كچان نابێت دوای هاوسەرگیری هەیان بێت

ئەو جۆرە هاوڕێیانەی كچان نابێت دوای هاوسەرگیری هەیان بێت

 
خێزان

هەندێك لە كچان پێیانوایە دوای هاوسەرگیریش دەتوانن بەردەوامی بە هاوڕێیەتیە بێ‌ سنورەكانیان بدەن و تێكەڵاوی و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان بەردەوام بێت، بەڵام ئەو بۆچونە لە جێگەی خۆیدا نییە و پیاوان هیچ كات پێیانخۆش نییە ژنەكانیان خاوەنی پەیوەندی جۆراوجۆر بن، تەنانەت پەیوەندی كار و هاوپیشەیش، بەتایبەتی پەیوەندی لەگەڵ پیاوان، بۆیە باشترە ژنان ئاگاداربن و خۆیان بپارێزن.

گرنگترین ئەو جۆرە هاوڕێیەتییانەی دەبێت كچان رەتیان بكەنەوە:

• دەستتێوەردەر، كچان ناكرێت بەردەوامی بە پەیوەندی لەگەڵ ئەو كچانە بدەن، كە دەستوەردەنە كاروبارەكانیان، هەرچەندە زۆرجار ئەو كەسانە خۆیان پیشاندەدەن، كە بۆ بەرژەوەندی ئەوان ئەوە دەكەن.

• نهێنی نەپارێز، هەندێكجار پێش هاوسەرگیری رووبەڕووی ئەو كەسانە دەبینەوە، كە نهێنییەكانمان ناشارنەوە، بەڵام دوای هاوسەرگیری جیاوازە و نابێت هاوڕێتییان بكرێت.

• حەسود، یەكێكی تر لەو جۆرە كەسانەی نابێت كچان دوای هاوسەرگیری هاوڕێیان بن، كچانی حەسودن، ئەوەیش لە ئەنجامی قسەكردنیاندا دەردەكەوێت.

• درۆزن، كچانی درۆزن دوای هاوسەرگیری كێشەی زیاترت بۆ دروست دەكەن، بۆیە نابێت بەردەوامی بە پەیوەندی لەگەڵیان بدرێت.

• گوماناوی، هەندێك لە كچان نهێنییەكانیان دەشارنەوە و لە ژێرەوە پەیوەندی دیكە دروست دەكەن، بۆیە باشترە كچان دوای هاوسەرگیری خۆیان لە كەسانی زۆر نهێنی پارێز و گوماناوی بپارێزن.

سەرچاوە/ ماڵپەڕی موجەلەتەك



ئه‌م بابه‌ته 5830 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:24:28/01/2016