مانای ماچكردنی به‌شه‌ جیاوازه‌كانی جه‌سته‌ چیه‌؟

مانای ماچكردنی به‌شه‌ جیاوازه‌كانی جه‌سته‌ چیه‌؟

خێزان

ماچكردن كه‌ به‌شیكه‌ له‌ ژیانی سۆزداری هه‌ر تاكێك، چه‌ندین جۆر و شێوازی هه‌یه‌و بۆ هه‌ر یه‌كیكیشیان خوێندنه‌وه‌ی به‌هاداری خۆی له‌ پشته‌وه‌یه‌، بۆیه‌ بۆ له‌مه‌ودوا به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك ماچ بكه‌یت، بزانه‌ شێوازی ماچه‌كه‌ت مانای چی ده‌گه‌یه‌نیت باشتریشه‌ به‌ر له‌وه‌ی ماچی بكه‌یت، لینكی ئه‌م بابه‌ته‌ی بۆ بنێریت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ئه‌و له‌ تۆ  تێبگات و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.

•    ماچی‌ ده‌ست: كاتێك كوڕێك ماچی‌ ده‌ستی‌ كچێك ده‌كات یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه‌، واته‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌دۆستێكی‌ زۆر نزیكی‌ خۆی‌ داده‌نێت. 

•    ماچی‌ لوت: كاتێك كه‌سێك ماچی‌ لوتی‌ كه‌سی‌ به‌رامبه‌ری‌ ده‌كات، واته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ ماچده‌كرێت، زۆر ناسك‌و شیرین‌و سه‌رنجڕاكێشه‌. 

•    ماچی‌ ڕومه‌ت: كاتێك كوڕێك ماچی‌ ڕومه‌تی‌ كچێك ده‌كات، واته‌ زۆر پێویستی‌ به‌و كه‌سه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر كچیش هه‌مان ماچ بكات، هه‌ر هه‌مان واتای‌ هه‌یه‌. 
 
•    ماچی‌ مل: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ماچی‌ ملی‌ كه‌سی‌ به‌رامبه‌ری‌ بكات، واته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ده‌وێت‌و خوازیاره‌ خاوه‌ندارێتی‌ لێبكات. 

•     ماچی‌ لێو: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ماچی‌ لێوی‌ كه‌سی به‌رامبه‌ری‌ كرد، واته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خۆشده‌وێت.
 
•    ماچی‌ چاو: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ماچی‌ چاوی‌ كه‌سی‌ به‌رامبه‌ری‌ بكات، واته‌ عاشقی‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌.
 
•    ماچی‌ گوێ‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ماچی‌ گوێی‌ كه‌سی به‌رامبه‌ری‌ بكات، واته‌ به‌لایه‌وه‌ گرنگه‌ كاتی‌ له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر ببات. 

•    ماچی‌ مه‌چه‌ك: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ماچی‌ مه‌چه‌كی‌ كه‌سی‌ به‌رامبه‌ری‌ كرد، واته‌ ڕێزێكی‌ زۆری‌ لێده‌گرێت.
 
•    ماچی‌ نێوچه‌وان: ئه‌گه‌ر كه‌سێك نێوچه‌وانی‌ كه‌سی‌ به‌رامبه‌ری‌ ماچ كرد، واته‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ چاره‌نوس‌و داهاتوی‌ خۆی‌ داده‌نێت.
 
•    ماچی‌ قژ: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ماچی‌ قژی‌ كه‌سی‌ به‌رامبه‌ری‌ كرد، واته‌ نایه‌وێت بێ‌ ئه‌و بژی. 

•    گه‌زكردن: ئه‌گه‌ر كوڕێك گه‌ز له‌كچێك بگرێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌، واته‌ ئیره‌یی‌ پێده‌بات‌و دڵپیسه‌.
 
•    ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژو به‌قوڵی‌ سه‌یری‌ چاوی‌ كه‌سی‌ به‌رامبه‌ری‌ كرد، واته‌ خوازیاره‌ ئه‌و كه‌سه‌ ماچی‌ بكات.
 
•    داخستنی‌ چاو له‌كاتی‌ ماچكردندا، به‌واتای‌ ئه‌وه‌ دێت ئه‌و كه‌سه‌ زۆر عاشقی‌ ڕه‌گه‌زی‌ به‌رامبه‌ره‌

ئه‌م بابه‌ته 21393 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:41:24/01/2016