هه‌رگیز به‌م 7 جۆره‌ی كوڕان مه‌ڵێ "به‌ڵێ"

هه‌رگیز به‌م 7 جۆره‌ی كوڕان مه‌ڵێ "به‌ڵێ"

خێزان

كچان كاتێك بڕیارده‌ده‌ن ژیانی هاوسه‌رگیری پێكبهێنن، پێویسته‌ چه‌ند خاڵێك هه‌یه‌ له‌به‌رچاوی بگرن و گه‌ر بزانن یه‌كێك له‌م 7 خاڵه‌، خوڕه‌وشتێكی دیاره‌ له‌ ئه‌و كوڕه‌دا كه‌ لێیان دێته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌وا نابێت وه‌ڵامی "به‌ڵێ" یان بدرێته‌وه‌: 

1- كوڕی ره‌زیل، چونكه‌ ڕه‌زیلی خوڕه‌وشتێكه‌ تا ده‌مرێت پێوه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌.

2- كوڕێك زۆر درۆبكات و قسه‌ی ناڕاست بێت، چونكه‌ گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕاهات به‌ ئاسانی وازی لێناهێنێت.

3- كه‌سێك كه‌ سپارده‌ نه‌پارێزێت، چونكه‌ گه‌ر ئه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێ یان كه‌سه‌كانی شتێكی پێ بسپێرن و نه‌ی پارێزێت، ئه‌وا بۆتۆش واده‌بێت.

4- كه‌سێك له‌ به‌رپرسیاریه‌تی ڕابكات و گوێ به‌وه‌ نه‌دات كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ڕوده‌دات.

5- كه‌سێك كه‌ خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی لاواز بێت و له‌ ژێر كاریگه‌ری هاوڕێ و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا بێت.

6- پیاوی پڕ له‌ نهێنی، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ پیاوانه‌ به‌رده‌وام ده‌بنه‌ كێشه‌ بۆ ژنان، به‌و پێیه‌ی ناتوانیت لێیان تێبگه‌یت و نائارامیت له‌ گه‌ڵیدا.

7- ئه‌و كوڕانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌ بۆچونی ژنان نیه‌و هیچ ماف و ڕێزێكی بۆ دانانێن.


ئه‌م بابه‌ته 5566 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:21:24/01/2016