چیرۆكی ئه‌و پیاوه‌ی به‌ 8 دۆلاره‌وه‌ چووه‌ ئیمارات و ئێستا ملیاردێره‌

چیرۆكی ئه‌و پیاوه‌ی به‌ 8 دۆلاره‌وه‌ چووه‌ ئیمارات و ئێستا ملیاردێره‌

خێزان

گه‌نجێكی هیندی له‌ ساڵانی حه‌فتاكاندا و له‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵدا به‌هۆی هه‌ژاری  و بێكاریه‌وه‌ له‌ هیندستانه‌وه‌ بۆ كاركردن دێته‌ وڵاتی ئیمارات و ئه‌و كاته‌ش هه‌موو سامانه‌كه‌ی ته‌نها 8 دۆلار ده‌بێت.

ئه‌و گه‌نجه‌ كه‌ ناوی د. بی ئار شیتییه‌ له‌ ئێستادا یه‌كێكه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌سایه‌تیه‌كانی جیهان و سامانه‌كه‌ی ملیاره‌ها دۆلاره‌، ئه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له‌ 3 مایۆی 1973 له‌ هیندستانه‌وه‌ هاتۆته‌ شاری ئه‌بوزه‌بی له‌ ئیمارات و هیچ شتێكیشی پێنه‌بووه‌ جگه‌ له‌ 8 دۆلار.

بی ئار بۆ چه‌ند مانگێك به‌دوای كاردا ده‌گه‌رێت له‌و وڵاته‌و به‌هۆی نه‌شاره‌زای له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا توشی ئازاری زۆرده‌بێت له‌ دۆزینه‌وه‌ی كاردا، تا دواتر له‌ فرۆشتگایه‌كی فرۆشتنی ده‌رمانی جوانكاریدا مانگانه‌ به‌ 500 درهه‌م كاری ده‌ستده‌كه‌وێت.

به‌ڵام دواتر شیتیه‌ ده‌رمانخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی له‌ شاره‌كه‌دا داده‌مه‌زرێنێت و به‌هۆی شاره‌زاییه‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌ی هه‌رزوو ناوبانگ ده‌رده‌كات، پاشانیش كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ داده‌مه‌زرێنێت و دواتر كاره‌كانی ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات و له‌ زیاتر له‌ 10 وڵات كاری وه‌به‌رهێنان ده‌كات، ئێستاش ئه‌و كۆمپانیایی ده‌رمانه‌ی له‌ ساڵی 1975 له‌ ئیمارات دایمه‌زراند له‌ بۆرسه‌ی له‌نده‌ندا نرخی پشكه‌كانی 2.7 ملیار دۆلاره‌.








ئه‌م بابه‌ته 13091 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:33:22/01/2016