عادل شاسواری له‌ باره‌ی ناونیشانه‌ "سه‌یره‌كه‌ی" كۆڕه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌دوێت

عادل شاسواری له‌ باره‌ی ناونیشانه‌ "سه‌یره‌كه‌ی" كۆڕه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌دوێت

خێزان

پاش ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن رێكخراوی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كه‌ رێكخراوێكی نزیكه‌ له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆرێك بۆ نوسه‌ر و مامۆستای زانكۆ (عادل شاسواری) رێكخراوه‌، ناونیشانی كۆڕه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.

كۆڕه‌كه‌ كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید پێشكه‌شبكرێت له‌ ژێر ناونیشانی (ده‌ربازبونی كچان له‌ داوی خۆشه‌ویستی كوڕان) ه‌ و به‌شداربونی كۆڕه‌كه‌ش ته‌نها كچانن.

عادل شاسواری له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ناونیشانه‌وه‌ به‌ به‌شی خێزان له‌ ماڵپه‌ری خه‌ڵكی گوت"له‌ لایه‌ن رێكخراوێكه‌وه‌ كه‌ وه‌ك خۆیان وتیان سه‌ر به‌ (كۆمه‌ڵی ئیسلامین) په‌یوه‌ندیم پێوه‌ كرا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆڕێك له‌سه‌ر گه‌نج و خۆشه‌ویستی كه‌ من كتێبێكم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌بوو منیش ڕه‌زامه‌ندیم ده‌ربڕی بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ چۆن كچان هۆشیاربن و رێگه‌ نه‌ده‌ن كوڕان به‌ناوی خۆشه‌ویستی درۆینه‌وه‌ له‌ خشته‌یان به‌رن"

به‌ڵام به‌ گوته‌ی عادل شاسواری ئه‌و ئاگاداری ئه‌و پۆسته‌ره‌ نیه‌ كه‌ رێكخراوه‌كه‌ دایان ناوه‌، ئه‌و گوتی"ئه‌و رێكخراوه‌ بۆخۆیان ئه‌و ناونیشانه‌یان داناوه‌و من ئاگادار نه‌بووم، چونكه‌ ئه‌وان وتیان كه‌ پۆسته‌رێكی بۆ دروستده‌كه‌ن به‌ڵام نوسینی ئه‌و ناونیشانه‌ به‌و جۆره‌ به‌بێ ئاگاداری من بووه‌، جگه‌ له‌وه‌ی ته‌نها به‌شداریكردنی كچانیش له‌ كۆڕه‌كه‌دا له‌سه‌ر داوای رێكخراوه‌كه‌ بووه‌ به‌و پێیه‌ی بابه‌ته‌كه‌ بۆ ئه‌وانه‌"




ئه‌م بابه‌ته 4469 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:41:21/01/2016