به‌م 9 رێگایه‌، به‌ ئاسانی كۆرپه‌كه‌ت بشۆ

به‌م 9 رێگایه‌، به‌ ئاسانی كۆرپه‌كه‌ت بشۆ

خێزان

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دایكانی تازه‌ ترسێكی زۆریان هه‌یه‌ له‌ چۆنیه‌تی شتنی منداڵه‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه‌ شێوازێكی باشه‌ بۆ شتنی منداڵه‌ ساواكانتان.

1- پێویسته‌ ئه‌و ژوره‌ی كه‌ منداڵه‌كه‌ی تێدا ده‌شۆیت پله‌ی گه‌رمی مامناوه‌ند بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمای نه‌بێت.

2- باشتر وایه‌ منداڵه‌كه‌ت له‌ به‌یانیاندا بشۆیت.

3- به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌ شتنه‌كه‌ی بكه‌یت، هه‌موو پێداویستیه‌كان له‌ حه‌وزی شۆرین و په‌ڕۆیه‌كی لۆكه‌و سابون و شامپۆ و جلوبه‌رگی خاوێن ئاماده‌بێت.

4- حه‌وزه‌كه‌ به‌ رێژه‌ی 10-12 سم پڕبكه‌ له‌ ئاوی شله‌تێن، كه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی پێ بشۆیت و پێویسته‌ ئاوه‌كه‌ش شله‌تێن بێت، چونكه‌ پێستی منداڵ ناسكه‌و به‌رگه‌ی ئاوی گه‌رم ناگرێت.

5- منداڵه‌كه‌ به‌شێوازێكی پله‌به‌ندی بخه‌ره‌ ئاوه‌كه‌وه‌، واته‌ سه‌ره‌تا قاچی و دواتر جه‌سته‌ی، قۆڵیشت بخه‌ره‌ پشتیه‌وه‌و ده‌ستیشت بۆ سه‌ر سه‌ری.

6- دواتر منداڵه‌كه‌ له‌ نێو ئاوه‌كه‌دا و به‌ سابون یاخود شامپۆكه‌و له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی په‌ڕۆی لۆكه‌وه‌ بشۆره‌.

7- دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن منداڵه‌كه‌ بشۆره‌وه‌و سابونه‌كه‌ی لێ بكه‌ره‌وه‌، به‌ڵام له‌م كاته‌دا ده‌بێت به‌ پێوه‌ بیت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ له‌ده‌ستت نه‌خزێت.

8- دواتر منداڵه‌كه‌ له‌ خاولیه‌وه‌ بپێچه‌و به‌ نه‌رمی وشكی بكه‌ره‌وه‌، دواتریش جلوبه‌رگه‌كه‌ی لێبكه‌ره‌وه‌و به‌تانیه‌كی پێدا بده‌ بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی گه‌رم بێته‌وه‌.

9- گه‌ر ناووكی وشك نه‌بوبوه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تاكانی له‌دایكبونیدا، نابێت بهێڵیت ته‌ڕ ببێت و باشتره‌ به‌ كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت دایی بپۆشیت.


ئه‌م بابه‌ته 4413 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:14:15/01/2016