به‌م 7 كاره‌ وابكه‌ ئه‌وه‌ی لێت جیاده‌بێته‌وه‌ په‌شیمان بێت

به‌م 7 كاره‌ وابكه‌ ئه‌وه‌ی لێت جیاده‌بێته‌وه‌ په‌شیمان بێت

خێزان

زۆرێك له‌ گه‌نجان له‌ كاتی كۆتای هاتنی په‌یوه‌ندیه‌ خۆشه‌ویستیه‌كانیاندا ئازار و خه‌فه‌تی زۆر دایانده‌گرێت و ئه‌وه‌ش به‌ ئاشكرا ده‌رده‌بڕن، له‌ كاتێكدا ئه‌و كاره‌ واده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی لێت جیا بۆته‌وه‌ زیاتر خۆی به‌ گرنگ بزانێت له‌ به‌رامبه‌رتدا، هه‌ر بۆیه‌ باشتره‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌ربخه‌یت تا په‌شیمانبێت له‌ كاره‌كه‌ی، ئه‌ویش له‌م 7 رێگایه‌وه‌:

1- له‌خۆت دڵنیابه‌: گه‌ر له‌ پاش ئه‌وه‌ چاوتان به‌یه‌ك كه‌وته‌وه‌ هه‌رگیز هه‌وڵمه‌ده‌ خۆت بشاریته‌وه‌ و زۆر به‌ متمانه‌ به‌خۆبونه‌وه‌ به‌ به‌رده‌میدا بڕۆ.

2- وێنه‌ دابنێ: پێویست ناكات نامه‌ی بۆبنێریت و بڵێت كه‌ تۆ پاش ئه‌ویش زۆر به‌خته‌وه‌ری، به‌ڵكوو ده‌توانیت وێنه‌ی خۆت به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌و دڵخۆشیه‌وه‌ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دابنێیت.

3- ڕه‌ق مامه‌ڵه‌ مه‌كه‌: گه‌ر به‌ هه‌ر هۆیه‌ك بێت چاوتان به‌یه‌ك كه‌وته‌وه‌و قسه‌تان كردوه‌، به‌ ڕه‌قی مامه‌ڵه‌ مه‌كه‌و وا ده‌ری ببڕه‌ كه‌ كۆتای پێهێنانی په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان زۆر شتێكی ئاسایی بووه‌.

4- گۆڕانكاری بكه‌: ده‌توانیت بۆ باشتر كردنی مێشكت گۆڕانكاری بچوك له‌ خۆتدا بكه‌یت، بۆنمونه‌ ستایلی قژت یاخود جۆری میكیاژ و هه‌ر شتێكی دیكه‌ له‌ شێوه‌تدا بگۆڕه‌.

5- قسه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وره‌به‌ردا بكه‌: وا خۆت ده‌رمه‌خه‌ كه‌ بێزاری له‌ هه‌موو كه‌س و قسه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا بكه‌ به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ هاوڕێ هاوبه‌شه‌كانتان، هه‌وڵبده‌ زۆر به‌ متمانه‌ به‌خۆبونه‌وه‌ ده‌ربكه‌ویت.

6- شیكپۆش به‌: زۆر گرنگه‌ كه‌ پاش ئه‌و ماوه‌یه‌ به‌ جلوبه‌رگی جوان و رێك و پێكه‌وه‌ ده‌ربكه‌ویت تا ده‌ری بخه‌یت ژیان لای تۆ وه‌ك كاتی ئاسایی به‌رده‌وامه‌.

7- دڵ خۆش به‌: هیچ شتێك به‌ قه‌د ئه‌وه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ناچار به‌ په‌شیمانی ناكات گه‌ر تۆ دڵخۆش بیت و به‌رده‌وامی به‌ ژیانی ئاسایی خۆت بدوه‌یت له‌ پاش ئه‌ویش.


ئه‌م بابه‌ته 11783 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:52:13/01/2016