به‌م هێمایانه‌دا بزانه‌ كه‌ ئه‌و كوڕه‌ به‌ڕاستی تۆی خۆشه‌وێت!

به‌م هێمایانه‌دا بزانه‌ كه‌ ئه‌و كوڕه‌ به‌ڕاستی تۆی خۆشه‌وێت!

خێزان

هه‌رچه‌نده‌ پێوانه‌ی خۆشه‌ویستی كارێكی قورسه‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هه‌ڵسوكه‌وت هه‌یه‌ كه‌ كوڕان ته‌نها بۆ ئه‌و كچه‌ی ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه‌ به‌ڕاستی خۆشیان ده‌وێت، هه‌ر بۆیه‌ كچانیش له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانیت بزانن كه‌ ئه‌و كوڕه‌ به‌ڕاستی خۆشی ویستون:

كوڕان كاتێك به‌ڕاستی ده‌كه‌ونه‌ داوی خۆشه‌ویستی كچێكه‌وه‌ زۆر غیره‌ی لێده‌كه‌ن و به‌رده‌وام دڵیان لایه‌تی، هه‌ندێك كاتیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو هۆش و خه‌یاڵی لای خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی كاری هه‌ڵه‌شانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

كوڕان كاتێك عاشقی كچێك ده‌بن، ئاماده‌ن هه‌موو شتێكی بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵی ڕابگرن، به‌هه‌موو رێگایه‌كیش هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن خۆشه‌ویستی خۆیانی بۆ بسه‌لمێنن، جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌شان ناشارنه‌وه‌و به‌ ده‌وروبه‌ره‌كه‌شیانی ده‌لێن، به‌ ئاشكراش حه‌زده‌كه‌ن هه‌موان به‌ خۆشه‌ویستیه‌كه‌ بزانن.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ دیارترین نیشانه‌كانی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كوڕان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌ دڵیاندایه‌ بۆ كچه‌كه‌ی باسده‌كه‌ن و شته‌كان ناشارنه‌وه‌.


ئه‌م بابه‌ته 9298 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:39:11/01/2016