خه‌دیجه‌ بن قنه‌ تان به‌بێ سه‌رپۆش بیر ماوه‌؟

خه‌دیجه‌ بن قنه‌ تان به‌بێ سه‌رپۆش بیر ماوه‌؟

خێزان - ڕاوێژ كامه‌ران

ڕاگه‌یاندكاری به‌ناوبانگی جیهانی عه‌ره‌بی خه‌دیجه‌ بن قنه‌ 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌  ساڵی 2003 بۆ یه‌كه‌مجار به‌ سه‌رپۆش و جلوبه‌رگی ئیسلامیه‌وه‌ له‌سه‌ر شاشه‌ ده‌ركه‌وت و له‌و كاته‌شدا باڵاپۆشیه‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو.


خه‌دیجه‌ بن قه‌نه‌ له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی بڕیاردانی بۆ باڵاپۆشی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ 3 ساڵ بوو ده‌یوست ببێته‌ باڵاپۆش به‌لام له‌ ترسی كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هه‌ر دوای ده‌خست، دواتر له‌ ژێر كاریگه‌ری زنجیره‌ كتێبی (تحرير المرأة في عصر الرسالة) كه‌له‌ لایه‌ن د. عبدالحليم ابو شقه‌ وه‌ نوسراوه‌ بڕیاری جێبه‌جێكردنی باڵاپۆشیه‌كه‌ی داوه‌.

خه‌دیجه‌ بن قه‌نه‌ له‌ ساڵی 1965 له‌ جه‌زائیر له‌دایك بووه‌و ده‌رچووی كۆلێژی ڕاگه‌یاندنه‌ له‌و وڵاته‌، سه‌ره‌تاش له‌ كه‌نالێكی جه‌زائیری كاری ڕاگه‌یاندنی كردووه‌ تا له‌ ساڵی 1996 ه‌وه‌ تا ئێستا چۆته‌ كه‌ناڵی جه‌زیره‌و له‌وێ كارده‌كات.






یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی خه‌دیجه‌ بن قه‌نه‌ له‌ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ به‌بێ سه‌رپۆش:



یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی خه‌دیجه‌ بن قه‌نه‌ له‌ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ به‌سه‌رپۆشه‌وه‌:




ئه‌م بابه‌ته 9290 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:29:08/01/2016