له‌ كاتی نوێژدا ده‌بێت ته‌ماشای چی بكه‌یت؟ ئایا ده‌بێت چاو بنوقێنیت؟

له‌ كاتی نوێژدا ده‌بێت ته‌ماشای چی بكه‌یت؟ ئایا ده‌بێت چاو بنوقێنیت؟

خێزان

له‌ كاتی نوێژكردندا یه‌كێك له‌و پرسه‌ سه‌ره‌كیانه‌ی كه‌ موسوڵمانان هه‌یانه‌ كه‌ ئایا له كاتی نوێژكردندا ته‌ماشای كوێ بكه‌ن؟ ئایا دروسته‌ چاویان بنوقێنن.

به‌وته‌ی باوكی حارس نوسه‌رو سه‌رپه‌رشتیاری سایتی سه‌له‌فی كورد  ده‌ڵێت"  لە کاتی نوێژ دیاری کراوە بۆمان سەیری پێش خۆمان بکەین یان ئەگەر لە دوای ئیمام نوێژمان کرد سەیری ئیمام بکەین وە لەکاتی تەحیات خوێندن سەیری پەنجەی شەهادەمان بکەین.


سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئایا دروسته‌ له‌ نوێژدا چاو بنوقێنین باوكی حارس ده‌لێت" پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وعلی اله وسلم ئینکاری لەوە کرد لە کاتی نوێژ لە بەرامبەری رەسم و شتی ڕەنگاو ڕەنگ هەبێ بۆ ئەوەی نوێژەکەی لێ تێک نەچێ، یانی ئەوە باشترین بەڵگەیە کە چاو نوقاندن دروست نیە لە نوێژ ئەگەر دروست بوایە چاوی ئەنوقاند نەک فەرمان بکا بە لادانی ئەو شتانە لە بەرامبەری یان گۆڕینی جلی بەریشی چونکە ڕەنگاو ڕەنگ بوو لە نوێژ سەرنجی ڕادەکێشا! "


ئه‌م بابه‌ته 7731 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:19:08/01/2016