زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا به‌ به‌رده‌وامی له‌ دوبه‌ی چی ده‌كات؟

زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا به‌ به‌رده‌وامی له‌ دوبه‌ی چی ده‌كات؟

خێزان - ڕاوێژ كامه‌ران

وێنه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه‌ و تێیدا ناوبراو له‌ سه‌ری ساڵی نوێدا له‌ شاری دوبه‌ی وێنه‌ی گرتووه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ چاوی میدیاكان و  كاری هونه‌ریش دوركه‌وتۆته‌وه‌ و ته‌نها به‌ كاری بازرگانیه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی بازرگانی له‌ دوبه‌ی هه‌یه‌و خانویه‌كیشی له‌وێ كڕیوه‌، هه‌ر بۆیه‌ زۆربه‌ی كات له‌و شاره‌ به‌دیار ده‌كه‌وێت.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا له‌ ساڵی 2011 ئاهه‌نگی ژنهێنانی له‌گه‌ڵ چنار سه‌رباز هه‌ورامی  له‌ دوبه‌ی سازكرد و چه‌ندجارێكی دیكه‌ش وێنه‌ی ناوبراو له‌و شاره‌ بڵاو بۆته‌وه‌.

سه‌رباز هه‌ورامی خه‌زوری هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریاش سه‌رمایه‌دارێكی كورده‌و چه‌ندین پرۆژه‌ی بازرگانی له‌ شاری دوبه‌ی هه‌یه‌.

زه‌كه‌ریا له‌ ساڵی نوێدا:




زه‌كه‌ریا و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌یان - دوبه‌ی 




زه‌كه‌ریا له‌ یاری نێوان هه‌ولێر و قادسیه‌ی كوه‌یتی له‌ دوبه‌ی 




ئه‌م بابه‌ته 12484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:02:05/01/2016