ده‌وڵه‌مه‌نترین منداڵی دونیا

ده‌وڵه‌مه‌نترین منداڵی دونیا

خێزان

هه‌رچه‌نده‌ ساڵانه‌ لیستی ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌سایه‌تیه‌كانی جیهان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، به‌ڵام منداڵانیش له‌و لیسته‌ بێبه‌ش نین و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ڕیزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ندترین منداڵه‌كانی جیهانه‌.


1- شازاده‌ جۆرج : نه‌وه‌ی خێزانی شاهه‌نشای به‌ڕیتانیایه‌و كوڕی ولیام دۆقه‌، سه‌روه‌ته‌ تایبه‌ته‌كه‌ی به‌ یه‌ك ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.



2- نوكس و فیفیان جولی بیت: منداڵی براد بیرت و ئه‌نجلینا جولین و سامانه‌كه‌یان 68 ملیۆن دۆلاره‌.


3- دانیلین بیركهید: كچی هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ ئانا نیكول و لاری بیركهیده‌ و پاش مردنی باوكی له‌ ساڵی 2007 بووه‌ میراتگری 57 ملیۆن دۆلار.



4- نك دالوسو: منداڵێكی زیره‌كه‌ له‌ بواره‌ ئه‌له‌كترۆنیه‌كان و داهێنه‌ری پرۆگرامی Summly یه‌ كه‌ دواتر ماڵپه‌ری یاهوو به‌ 30 ملیۆن دۆلار لێی كڕیه‌وه‌ و به‌وه‌ش بووه‌ دووه‌مین ده‌وڵه‌مه‌نترین منداڵی جیهان.



5- فالتینا بالوما: كچی ملیاردێری فه‌ڕه‌نسی هنری بین و ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ سه‌لما حایكه‌، سه‌روه‌ته‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی 12 ملیۆن دۆلاره‌.



6- ئبگین بیرسلین:  ئه‌كته‌رێكی منداڵی به‌ناوبانگه‌و به‌هۆی كاره‌كانیه‌وه‌ تا ئێستا بڕی 12 ملیۆن دۆلاری كۆكردۆته‌وه‌.



7- جدین سمس: به‌هۆی باوكیه‌وه‌ كه‌ ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگه‌ (ویل سمس) ئه‌ویش چۆته‌ بواری نواندنه‌وه‌و تا ئێستا خاوه‌نی 8 ملۆن دۆلاره‌.



8- ئیلی فانینگ : ئه‌م منداڵه‌ خوشكی داكوتا فانینگی ئه‌كته‌ره‌، به‌هۆی كاری نواندنه‌وه‌ ناوبانگی هه‌یه‌و سامانه‌كه‌ی 5 ملیۆن دۆلاره‌.



9- ریكو رودریگز : ئه‌م منداڵه‌ش به‌هۆی كاری نواندنه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌، به‌تایبه‌تیش پاش ڕۆڵبینینی له‌ درامای Modern family و سامانه‌كه‌ی 4 ملیۆن دۆلاره‌.



10- جیلیان بلیدسو : ئه‌م منداڵه‌ ته‌مه‌نی 12 ساڵه‌و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجی بلیدسوه‌، كه‌ زیاتر له‌ 150 كارمه‌ندی هه‌یه‌و سامانه‌كه‌ی 3.5 ملیۆن دۆلاره‌.




ئه‌م بابه‌ته 5904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:46:05/01/2016