به‌م 4 رێگایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێت له‌ مێشكی خۆت ده‌ری بكه‌!

به‌م 4 رێگایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێت له‌ مێشكی خۆت ده‌ری بكه‌!

خێزان

له‌ ژیانماندا كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه‌ حه‌زده‌كه‌ین لێیان نزیك ببینه‌وه‌ و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵدا دروستبكه‌ین، به‌ڵام كاتێك ئه‌و خواسته‌مان نایه‌ته‌ دی به‌رده‌وامده‌بین له‌ بیركردنه‌وه‌ لێیان و  ئه‌وه‌ش زۆر ئازارمان ده‌دات، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه‌و ئێستا لێیان دابڕاوین به‌ هه‌مان شێوه‌، ئه‌م رێگایانه‌ی خواریشه‌وه‌ باشترین كاران بۆ له‌بیركردن:

1- خوێندنه‌وه‌: یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كتێب خوێندنه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مێشكت داگیرده‌كات و واتلێده‌كات كه‌ به‌ شتی دیكه‌وه‌ سه‌رقاڵ نه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ كتێب بخوێنیته‌وه‌، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كتێبانه‌ی كه‌ حه‌زت پێیه‌تی.

2- هاوڕێ نزیكه‌كان: به‌رده‌وام له‌و جۆره‌ دۆخه‌دا كۆبونه‌وه‌و چونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێ نزیكه‌كاندا باشترین چاره‌سه‌ره‌، ده‌شتوانیت ئه‌وه‌ی له‌ دڵتدایه‌ بۆ هاورێكه‌تی باسبكه‌یت و له‌و بابه‌ته‌دا هاوكاریت بكات.

3- ئاره‌زوه‌كان: هه‌ریه‌كه‌مان له‌ ژیانی خۆماندا كۆمه‌ڵێك ئاره‌زوومان هه‌یه‌، هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئاره‌زوانه‌ رێگاچاره‌یه‌كی زۆر گونجاوه‌ بۆ له‌بیركردن، به‌تایبه‌تیش وه‌رزشكردن و وێنه‌كێشان و به‌كارهێنانی ئامێره‌ موزیكیه‌كان.

4- دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ یاده‌وه‌ریه‌كان: هه‌وڵبده‌ دوربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌و شتانه‌ی ئه‌وت بیرده‌خاته‌وه‌و پێكه‌وه‌ یادگاریتان له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ تا به‌ته‌واوی بیری ده‌كه‌یت نزیك ئه‌و شوێنانه‌ مه‌كه‌وه‌ره‌وه‌.


ئه‌م بابه‌ته 3449 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:58:02/01/2016