كێ ماریماری بیر ماوه‌؟ بزانه‌ ئێستا ئه‌م كچه‌ چی لێهاتوه‌؟

كێ ماریماری بیر ماوه‌؟ بزانه‌ ئێستا ئه‌م كچه‌ چی لێهاتوه‌؟

خێزان

ماریمار كچه‌ شۆخ و شه‌نگێكی ناسرا و به‌ناوبانگ بوو له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ كۆتایی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا هه‌موان به‌ دیار دراماكانی ئه‌و كچه‌وه‌ (ماریا مارسیدس‌و ماریا كچی گه‌ڕه‌ك‌و ماریمار) داده‌نیشتن، به‌ڵام تا ئێستا زانیوته‌ ئه‌و كچه‌ چی لێهاتووه‌؟

ماریمار ناوی ڕاسته‌قینه‌ی (تالیا) یه‌و له‌ دایكبوی ساڵی 1971 ه‌و ئێستا ته‌مه‌نی 44 ساڵه‌، به‌ڵام شۆخ و شه‌نگیه‌كه‌ی له‌ ده‌ستنه‌داوه‌و ئێستا وه‌ك شاژنی گۆرانی لاتینی ده‌ناسرێت، به‌و پێیه‌ی به‌رده‌وامه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی و 11 ئه‌لبومی گۆرانی هه‌یه‌ كه‌ دواهه‌مینیان له‌ ساڵی 2014 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

تالیا له‌ ساڵی 2000 ه‌وه‌ چۆته‌ وڵاتی ئه‌مریكا و له‌وێ شووی به‌ ئاوازدانه‌ر تۆمی مۆتۆلا كردووه‌و 2 منداڵیشی لێی هه‌یه‌، ناوبراو ئێستا وه‌ك یه‌كێك له‌ به‌ناوباگترین كه‌سایه‌تیه‌كانی جیهان ده‌ناسرێت و درێژه‌ به‌ كاره‌كانی خۆی ده‌دات.















تالیا و هاوسه‌ره‌كه‌ی: 



تالیا باراك ئۆباما بانگێشی سه‌ما ده‌كات:







ئه‌م بابه‌ته 37084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:39:26/12/2015