حەسنا مەتەر: له‌ كوردستان په‌یوه‌ندی نهێنیم نییه‌

حەسنا مەتەر: له‌ كوردستان په‌یوه‌ندی نهێنیم نییه‌

خێزان – زێدان سوبحی 

"حەسنا مەتەر" ئەو ئەستێرە لوبنانیە یە  كە لە كوردستان ناوبانگیێكی زۆری هەیە و بەردەوام هاتو چۆ ی هەولێر دەكات  و وەك خۆی دەڵێت ناوی بۆتە (حسنا كوردی) ,  و لە دیمانەیەكی تایبەت دا لەگەڵ بەشی خێزانی ماڵپەری خەڵك بەم شێوەیە وڵامی چەند پسیارێك دەداتەوە .

خێزان:  نهێنی ناوداربۆنی تۆ چیە لە كوردستان , بوچی ئێرەت هەڵبژارد ؟
حەسنا مەتەر: هۆكاری ناوداربونم دەگەرێتەوە بۆ خوشەویستی خەڵك ی كوردستان بۆمن، چونكە منیش كوردستان بە وڵاتی دووەمی خۆم دادەنێم  و پێوەی پەیوەست بووم و  زۆر زۆرم خۆش دەوێت و دیسان كارم لەسەر خۆم كرد بە راستگۆی ئیشم كرد  و هونەرەكەم بە كوردی و عەرەبی پێشكەش كرد، بۆیە هەر شتێك بە راستگۆی بكەی  دەگەیتە مەبەستەكەت .

خێزان: لە كوردستان لەكوێ دەژی و كاردەكەیت؟
حنسا مەتەر: بەراستی تا ئێستا من ماڵم نیە لە كوردستان ,هەمیشە لە هوتێلەكان دەمێنمەوە  .

خێزان:  كێ پاڵپشتی سەرەكی مادی و مەعنەویتە  لە كوردستان ؟
حەسنا مەتەر: من پاڵپشتی مادی خۆمم  و بەرهەمێنەری كارەكانمم  پێش ئێستا سپۆنسەرم هەبوو بەتایبەتی گوندی لوبنانی كە من روخساری ریكلامیانم ,بەڵام ئێستا كەس هاوكاریم ناكات لە رووی مادییەوە , لەلایەنی مەعنەویشەوە  نەتەوەی كورد پاڵپشتییم دەكەن , و سلاو دەنێرم بۆ هەمو بەرپرسەكان ، هەمویان پاڵپشتیان كردم .

خێزان: بەشێك لە خەڵك دەڵێن , هەندێك لە بەرپرسی كورد و بازرگانەكانی هەرێم، زۆر پاڵپشتیت دەكەن بەتایبەتی لە ڕوی مادییەوە .؟
حەسنا مەتەر:  قسەلۆك زۆرن و كاتێك یەكێك هاوكاریم بكات نایشارمەوە  و بە راستەخۆ بڵاوی دەكەمەوە و سوپاسی دەكەم , بەڵام نەخێر جگە لەمن و برایەكم كەس هاوكاریم ناكات.

خێزان: حكومەتی هەرێم چی پێت داوە؟ لە بەر خزمەتەكەت بۆ كوردستان .؟
حەسنا مەتەر: من داوای هیچ شتێك ناكەم، من ئەو وڵاتەم  خۆش  ویستووە و خەڵكی كوردستان بە خانەوادەی خۆم دادەنێم  و چەندین جار رێزلێنان لە من گرتوە لە وەزارەتی رۆشنبیری  و ماڵی هونەری هەولێر و كەركوك.

خێزان : ئایا هیچ پەیوەندێكی نهێنی خوشەویستی یان هاوسەرگیری, لەگەڵ هیچ بەرپرسێك یان بازرگانێكی كورد هەیە , كە بوبێتە هۆكاری ئەوەی لە كوردستان بمێنیتەوە یاخود زوو زوو سەردان بكەیت؟
خێزان:  نەخێر هیچ پەیوەندێكی نهێنی هاوسەرگیری یان خوشەویستیم نیە , ئەگەر هەبوایە  نەم دەشاردەوە بە دڵنیایەوە، من پەیامێكی هونەریم هەیە بۆیە هەمیشە دێم و دەچم  و مەرجیش نیە پەیوەندێكی بەم شێوەیە هۆكار بێت تا سەردانی كوردستان بكەم  و هیچ مەبەستێكی بەم شێوەیەشم نیە .


خێزان: ژیان لە كوردستان چۆن دەگۆزەرێت  و ئاستەنگەكان چین ؟ ئایا توشی هەرەشە بویت لێرە .؟
حەسنا مەتەر: خۆزگە هەموو جیهان ئەمنیەتێكی وەك هەولێر و كوردستانیان هەبوایە،  سوپاس بۆ خوا لێرە پارێزراوین و كەس هەرەشە لە كەس ناكات،  ئێمە وەك جالیەی لوبنانی لێرە زۆر رێز لێگیراوین و  ژیان لێرە ئاسانە، پەیوەندی دروستكردن لەگەڵ كوردەكان زۆر خۆشە  چونكە خەڵكێكی زۆر باشن و پەیوەندی باشمان لەگەڵ یەكتری هەیە , هاورێ و برادەر و خزمی زۆرم هەیە , چومەتە نێو ماڵەكانیان هەروەك ئەوەی لە وڵاتی خۆم لوبنان بم . 


ئه‌م بابه‌ته 6125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:57:25/12/2015