ئه‌م 5 كاره‌ی پیاوان به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بزانن بۆ كچان سه‌رنج ڕاكێشه‌!

ئه‌م 5 كاره‌ی پیاوان به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بزانن بۆ كچان سه‌رنج ڕاكێشه‌!

خێزان

كۆمه‌ڵێك كار هه‌یه‌ كه‌ پیاوان وه‌ك كارێكی ئاسایی له‌ ژیانی خۆیاندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ سه‌رنجی كچان و خانمان ڕاده‌كێشێت و به‌ لایانه‌وه‌ دیمه‌نێكی سه‌رنج ڕاكێشه‌، گه‌ر تا ئیستا ئه‌و كارانه‌ت نه‌زایوه‌ بۆ له‌مه‌ودوا ئاگادار به‌:

1- هه‌ڵكردنی قۆڵی كراس: هه‌رچه‌نده‌ كارێكی زۆر ساده‌یه‌، به‌ڵام بینینی دیمه‌نه‌كه‌ به‌لای خانمانه‌وه‌ سه‌رنج ڕاكێشه‌.

2- لێخوڕینی ئۆتۆمبێل به‌ سه‌لامه‌تی: زۆرێك له‌ خانمان حه‌ز به‌ لێخوڕینی خێراو پیشاندانی توانای لێخوڕینی پیاوان ناكه‌ن، به‌ڵكوو ئه‌و پیاوانه‌یان به‌لاوه‌ سه‌رنج ڕاكێشه‌ كه‌ به‌ شێوازێكی له‌سه‌رخۆ و سه‌لامه‌ت ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن.

3- له‌به‌ركردنی چاكه‌ت: زۆرینه‌ی خانمان حه‌ز به‌ بینینی ئه‌و پیاوانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چاكه‌ت یان له‌به‌ردایه‌ به‌و پێیه‌ی دیمه‌نێكی سه‌رنج ڕاكێش و گرنگیدانیان به‌ ستایل ده‌رده‌خات.

4- شاره‌زای خواردن: زۆرێك له‌ پیاوان نازانن خواردن دروستبكه‌ن، به‌ڵام گه‌ر شاره‌زاییان له‌و كاره‌دا هه‌بوو ئه‌وا به‌لای خانمانه‌وه‌ سه‌رنج ڕاكێشترن.

5- نیشاندانی سۆزی باوكایه‌تی: خانمان ئه‌و پیاوانه‌یان زۆر به‌ لاوه‌ سه‌رنج ڕاكێشه‌ كه‌ سۆزی خۆیان بۆ منداڵه‌كانیان یاخود هه‌ر منداڵێكی دیكه‌ ده‌رده‌بڕن، چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌سۆزی و مهره‌بانیان ده‌رده‌خات.


ئه‌م بابه‌ته 17169 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:17:24/12/2015