سەلما مه‌غریبی داواكاریەكی لە گەنجانی كورد هەیە

سەلما مه‌غریبی داواكاریەكی لە گەنجانی كورد هەیە


خێزان – زێدان سوبحی

كچە شۆخەكەی ئەستێرەی ئەرەب ئایدل "سەلما رەشیدی"ی مەغریبی، كە خاوەن هەودارێكی زۆرە لە هەرێمی كوردستان، بۆ (تۆڕی میدیایی خەڵك) دەدوێت، داواش لە گەنجانی ئاوازدانەری كورد دەكات ئاوازی گۆرانی كوردی پێبدەن.

خێزان: لە دوای ئەرەب ئایدڵ چ كارێكی هونەری ئەنجام دەدەت؟
سەلما: من لە نێو جیهانی هونەری دام و لەگەڵ زۆربەی كومپانیەكان گرێبەستم هەبوو، بەڵام ئێستا تەنها لەگەڵ بەرێوبەری كارەكانم كاردەكەم. دوای بەرنامەكە یەكەم كلیپم بە زاراوەی عێراقی بڵاوكردەوە، كە لە یوتیوب 12 ملیون بینەری هەبوو، لە ئێستاشدا خەریكی گۆرانیێكی لوبنانیم.

خێزان: بۆچی یەكەم گۆرانیت بە زارەوەی عێراقی بو؟
سەلما: وەك كلیپ بەڵی یەكەم دەركەوتنم بە عێراقی بوو، چونكە بە تێكست و ئاوازەكەی سەرسام بووم و دیسان هەلومەرجەكانی درووست كردنی ئەو كلیپەش هاوكاربون، كە یەكەم جار بە عێراقی كلیپ بكەم، بەڵام پێشتر گۆرانیم بە مەغریبی و میسری وتوە بەس بێ كلیپ.

خێزان: ئایا ئامادەی هاوسەرگیری لەگەڵ كورێكی كورد بكەی؟ چ مەرجێكت هەیە؟
سەلما: هاوسەرگیری قسمەت و نەسیبە، لام ئاسایە كوڕێكی كوردیش بێت، مەرجەكانیشم تەنها ئەوەن، كە بەراستی سەد لەسەد پیاوبێت و خاوەن بەرپرسیاریەتی بێت و دەبێت موسلمانیش بێت.

خێزان: پەیوەندیت چۆنە لەگەڵ پەرواس و هاوڕێكانت دوای عەرەب ئایدڵ، ئایا دوبارە سەردانی كوردستان دەكەیتەوە؟
سەلما: هەموو هاورڕێكانم نرخێكی تایبەتیان هەیە لەلای من، پەیوەندیمان زۆر باشە و لەگەڵ زۆربەیان پەیوەندیم هەیە، باشترین كۆنسێرت لە تەمەنی هونەریمدا لە كوردستان بوو بە دڵنیایەوە حەز دەكەم دوبارە سەردانی كوردستان بكەم و ئاهەنگ و كاری نوێ لەوێ ئەنجام بدەم.

خێزان: دەتەوێت گۆرانی بە زمانی كوردی بڵێیت؟ یان بەرهەمێكی كوردی دروست بكەی؟
سەلما: زۆر زمانی كوردیم خۆشدەوێت، هیوادارم گۆرانیەكی كوردی بڵێم و داوا دەكەم گەنجانی ئاوازدانەری كورد و شاعیرە كوردەكان گۆرانیەكی كوردیم بدەنێ، چونكە زۆر كوردستانم خۆش دەوێت.

خێزان: دەتەوێت چی بە هەوادارە كوردەكانت بڵێیت؟
سەلما: دەمەوێت سوپاسی هەموو هەودارە كوردەكانم بكەم، بۆ ئەو خوشەویستی و پاڵپشتیەتان، هەرچەندە ئەمساڵ لەگەڵ ئێوە نەبووم لە كوردستان، بەڵام ئێوە لە دڵ و بیرمدان و بە دڵنیایەوە بەم نزیكانە دوبارە سەردانی ئێوە دەكەمەوە، چونكە زۆر بیرتان دەكەم.











ئه‌م بابه‌ته 11800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:28:15/12/2015