به‌م 9 رێگایه‌دا بزانه‌ كه‌ هاوڕێكه‌ت ئیره‌یت پێده‌بات

به‌م 9 رێگایه‌دا بزانه‌ كه‌ هاوڕێكه‌ت ئیره‌یت پێده‌بات

خێزان -   چالاک بەرزنجی

ئیرەی (حەسودی) کۆمەڵێک سیفاتی جیاكەرەوەی هەیە کە ئاماژەیە بەوەی کە کەسێک ئیرەییت پێ دەبات، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه‌ ئاشكرای بكه‌یت:
 
‌1-  ئەوەی ئیرەییت پێ ئەبات زۆر جار هەوڵده‌دات لاسایی کردەوەو وتەکانت بکاتەوە.

2-  ئەگەر لەناو کۆمەڵە کەسێکی زۆردا بیت، دیقەت بدە ئەگەر هەر یەکێکیان چاوی لەسەرت بێت و زۆر تەماشات بکات ئەوە ئیرەییت پێ ئەبات.

3-  لە لای خۆت دا زیاد لە پێویست ئەکەوێتە پیا هەڵدانت. بۆیە ئەگەر شایەنی ئەو وەسف و پیاهەڵدانە نەبووی ڕێگە مەدە هێندە وەسفت کەن.

4-  جگە لە پیا هەڵدان بە پێچه‌وانەوه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن کەم و کوڕی لە دەستکەوت و بەرهەمەکانت بدۆزنەوە، بۆ نمونە تۆ کۆلیجی یاسات تەواو کردووە پێت ئەڵێ خۆزگە بەشێکی ترت تەواو کردایە ئێستا ئەم شارە چەند هەزارێک دەرچووی یاسای تیایەو زۆربەیان بێ ئیش و کارن.

5-  بەردەوام لای خەڵکی تر هەوڵ دەدات ناشرینت بکات و لە کەسایەتیت بێنێتە خوارەوە کە ڕووبەڕوو خۆت ببینێ ئەڵێ کەم کەس هەیە وەکو تۆ مرۆڤێکی سەرکەوتوو بێ.

6-  هەندێکیان هەوڵده‌دەن بەردەوام بۆ هەموو شتێک دژ بن. بۆ نمونە بڵێ خۆم هەستام بە نۆژەنکردنەوەی ماڵەكه‌م و جوانکاریم تیا کرد، لە وەڵامدا دەڵێ جا بۆ وەستایەکت بە پارە نەگرت تا ئیشێكی جوانتری بۆ بکردایتایه‌. بەڵام ئەگەر بڵێی وەستایەکم بانگ کردوو کارەکەی بۆ کردم لەوەشدا پێت دەڵێ جا ئەو کارە ئاسانە وەستای بۆچییە خۆت بۆ نەتکرد.

‌7- ئەگەر بانگهێشتیان بکەی بۆ بۆنەیەک یان ئاهەنگێکی تایبەتی خۆت ئەگەر مەجالیشیان هەبێ هەوڵئەدەن بیانوویەک بدۆزنەوە تا ئامادە نەبن خێرا خۆیت لێ دوور ئەخاتەوە.

‌8- ئەگەر کارێکی هەڵە بکەی لە ژیانی ڕۆژانەدا بەردەوام هەوڵ دەدات بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بیهێنێتە بەر گوێت و وای پیشان بدا کە تۆ کەسایەتیەکی لاوازت هەیە.

9- ئەگەر کەسێک پێیان بڵێت فڵان جوانە یان فڵان قۆزە ئەم هەوڵ ئەدا لەو جوانیە کەم بکاتەوە. لەوانەیە بڵێ ئەوە بە میکیاج وای لە خۆی کردووە یان بڵێ ئەو کەسە لەدوورەوە جوانە ئەگەر لە نزیکەوە لێی بڕوانی پێستی چرچ و خاڵ خاڵە.



ئه‌م بابه‌ته 5275 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:59:15/12/2015