شه‌يدا جاف: تا ئێستا مووی ڕوخسارم لا نه‌بردووه‌

شه‌يدا جاف: تا ئێستا مووی ڕوخسارم لا نه‌بردووه‌

خێزان – زێدان سوبحی

"شەیدا جاف"  یەكەكە لە كچە ناسراوەكانی نێوو میدیایی كوردی , هەرچەندە لە زۆربەی بوارەكانی تری ه,نەریش كاردەكات,  بەڵام ئێستا لە كەناڵی كوردماكس بەرنامە پێشكەش دەكات  و بۆ یەكەم جار لە دیدارێكی تایبەت دا لەگەل بەشی (خێزانی ماڵپەری خەڵك)   وڵامی چەند پرسیارێك بە راشكاونە دەداتەوە .

خێزان:  دەست بەكار بۆنت چون بو لە كەناڵی كوردماكس , ئایا راستە لە رێگەی بەرپرسێكەوە لەوێ وەرگیرایی .؟
شەیدا: ئەو قسەیە دورە لە راستیەوە  ‌ من بە پێشنیاری دەرهێنەرو ستافی بەرنامەو بە ئاگاداری بەرێوەبەری تیڤی پێشنیار كراوم , و داوایان كرد وەك پێشكەشكاریك بۆ ئەو بەرنامە كار بكەم لە گەڵیان,  منیش قبوڵم كرد.

 خێزان:  لە شوێنی "چیا هەورامی" بەرنامە پێش كەشك دەكەی , ئایا توانیوتە شوێنی ئەو پربكەیتەوە .؟
شەیدان : شتێكی ئاسایە تۆ پرۆكگرامێك پێشكەش بكەی كە پێشتریش كەسێكی تر پێشكەشی كردوە,  هەر دور نەرۆین لە زۆریك لە كاناڵە كوردیەكانی خۆمان ئەمە بوو.
 
خێزان : بۆچی تۆ و هەمو خوشەكەكانت وەك راگەیاندكار و ئەكتەر كاردەكەن , ئارەزۆی ئێوەیە , یان رێگایێكی ئاسانە بوو بەدەست هێنانی ئیش و پارە.؟
شەیدا:  ئێمە هەر لە منداڵیوە ئاشنا بوین بە كار ی هونەری و راگەیاندن , هەر ئەمە هۆكار بووە كە لەو بوارانە كار بكەین.

 

خێزان:  زۆربەی جاران دەگۆترێت كچانی راگەیاندنكار  توشی دەست درێژی و گێچەلەی سێكسی دەبن , لە شوێنی كارەكانیان ئایا ئەمەت بەسەر هاتووە .؟
شەیدا-  سوپاس بۆ خودا لەو چەند سالەی  كارم كردوە,  تا ئێستا بچوكترین شت روبەروم نەبوەتەوە , چونكە زۆر باش دەزانم جۆن هەڵسوكەوت بكەم,  و رێز لە كەسایەتی خۆم دەگرم بۆیە ئەوانەی بەرامبەریشم ریگزم دەگرن و هەر خۆیان دەزانن,  بەس بە داخەوە  ئەو قسەی تۆ راستە لێرە و لەوێ‌ ئەو شتانە روی داوە , لە زۆر كەسانی دیكەی ئافرەتانی ڕاگەیاندكار،  ئیتر خۆیان هۆكار بوبن یان بەكاریان هێنابن .


  خێزان : ڕوخسارت تاچەند سروشتیە؟ نەشتەرگەری جوانكاریت نەكردووە؟

شەیدا:  من لە هەموو  ژیانم 3 جار چومەتە ئاراشتگا,  ئەویش رێكەوت بووە و   هەر خۆم كاری ئارایشت  بۆ خۆم دەكەم,  پاشان وەك   جوانكاری و دەستكاری كردنی رۆخسار ,  من زۆر سروشتیم تا ئیستاش مووی دەموو چاوم لا نەبردوە,  نەك ئەوەی بچم نەشتەرگەری جوانكاری بكەم، زۆر جار راستەوخۆ بە خۆمیان وتوە كە ئایا چاوم هی خۆمە یان عەدەسەیە یان كۆلمم تەجمیلە یان هەر خۆی وایە، لە كاتێكدا من زۆر سروشتیم، هەر چەندە  ئەو خەڵكەش ناحەقیان نییە ئیستا زۆری كچان و ژنان وەك چاو لێكەری رویان كردۆتە نەرشتەرگرەی جوانكاری.

خێزان: بۆچی لە تورە كومەلایەتیەكان دا زۆر نمایشی خۆت دەكەی .؟
شەیدا:  منیش وەك هەر كەس وكەسانێكی دیكە وێنە بڵاو دەكەمەوە , ئەگەر ئەمە نمایش بێت كەواتە هەموو خەڵك خۆیان نمایش دەكەن.

خێزان - دەتوانی موچەكەت لە كوردماكس ئاشكرا بكەی .؟
 شەیدا - بۆنا زۆر ئاساییە مانگی 4 بەرنامەم  هەیەو موچەكەم 1000 دۆلارە.






ئه‌م بابه‌ته 24961 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:46:29/11/2015