گه‌ر جه‌نگی جیهانی 3 ڕوبدات ئه‌وا چۆن ده‌بێت؟

گه‌ر جه‌نگی جیهانی 3 ڕوبدات ئه‌وا چۆن ده‌بێت؟

خێزان

له‌ پاش خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ ڕوسیه‌كه‌ زۆر كه‌س باس له‌ سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی جیهانی ده‌كات له‌ نێوان بلۆكی روسیا به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانی و بلۆكی ئه‌مریكاش كه‌ وڵاتانی ناتۆ به‌ توركیاشه‌وه‌ به‌شدارن تێیدا، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و جه‌نگه‌ ڕوبدات چۆن ده‌بێت؟

1- گوێت له‌ (زه‌نگی 4 خوله‌كی نابێت) : ئه‌م زه‌نگه‌ له‌ ساڵی 1992 بۆ مه‌ترسی گه‌وره‌ و له‌ نێویشیدا چه‌كی ئه‌تۆمی كاری پێده‌كرا، به‌لام ئێستا سوودی نه‌ماوه‌ به‌تایه‌ت كه‌ زۆر كه‌س شووشه‌ی ده‌نگ بڕ له‌ ماڵه‌كانیدا به‌كار ده‌هێنێت:

The last Seafaring of the Russian nuclear submarine Kursk, 2001. Found in the collection of the State Central Navy Museum, St. Petersburg. (Photo by Fine Art Images/Heritage Images/Getty Images)


2- ڕه‌نگه‌ به‌ نامه‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ت پێبگات: ئاگاداركردنه‌وه‌ به‌ شێوازی كورته‌ نامه‌ سیستمێكی نوێیه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2013 له‌ ئه‌مریكا تاقی كرایه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ڕه‌نگه‌ له‌و ڕێگایه‌وه‌ ئاگاداری مه‌ترسی هێرشی ئه‌تۆمیت پێبگات.

An Apple Inc. iPhone 6S smartphone is held for an arranged photograph in Hong Kong, China, on Friday, Sept. 25, 2015. The latest models, following last year's hugely popular design overhaul that added bigger screens, may not match the success of previous releases, according to analysts. Photographer: Xaume Olleros/Bloomberg via Getty Images

3- كاتت به‌ ده‌سته‌وه‌ نیه‌: هه‌تا ئێستا و ته‌نانه‌ت له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كانیشدا ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ بونی نیه‌ كه‌ رێگری له‌ گه‌یشتنی موشه‌كی دوور هاوێژ بكات به‌ شاره‌كان، هه‌ر بۆیه‌ كاتێك گه‌ر ئه‌و موشه‌كه‌ گه‌یشته‌ شاره‌كه‌ت ئه‌وا كاتت بۆ هه‌ڵهاتن له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

Picture Getty


4- گه‌ر تۆ له‌ نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ بیت، ئه‌وا هیچت لێ به‌جێ نامێنێت، به‌پێی شایه‌تحاڵه‌كانی بۆبمی ئه‌تۆمی هێرۆشیما، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ نزیكی ته‌قینه‌وه‌كه‌ بوون هیچ ئاسه‌وارێكیان لێ به‌جێ نه‌ماوه‌و به‌ته‌واوی له‌ ناوچون.



5- وێرانبونی شارێكی ته‌واو:ئه‌و شارانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ ناو جه‌نگه‌كه‌وه‌ و بۆمبی ئه‌تۆمیان پێده‌گات، به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوده‌چه‌ن.

No Merchandising. Editorial Use Only. No Book Cover Usage Mandatory Credit: Photo by Everett/REX Shutterstock (708105a) Destruction of tin and rubble in Hiroshima as a result of the first atomic bomb. VARIOUS


6- ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌شه‌ خراپه‌كه‌ی نیه‌: ئه‌وه‌ی له‌ ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌تۆمیدا مه‌ترسیداره‌ ئه‌و مه‌ترسیانه‌یه‌ كه‌ دواتر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رباز ده‌بن به‌ ده‌ست نه‌خۆشی پێست و شێرپه‌نجه‌و چه‌نددان ناڕه‌حه‌تی دیكه‌وه‌ ده‌نالێنن و هیچ كه‌سێكیش نابێت هاوكارییان بكات، به‌و پێیه‌ی شاره‌كه‌یان به‌ ته‌واوی وێران بووه‌و به‌هۆی مه‌رسیه‌كانیشه‌وه‌ كه‌س ناتوانێت بێت و هاوكاریان پێشكه‌ش بكات.

View of Hiroshima after the dropping of the atom bomb on August 6, 1945. August 1945. The atomic bomb øLittle Boyø was dropped on Hiroshima by an American B-29 bomber, the Enola Gay, flown by Colonel Paul Tibbets, directly killing an estimated 80,000 people. By the end of the year, injury and radiation brought the total number of deaths to 90,000-166,000. Hiroshima, Japan. (Photo By Galerie Bilderwelt/Getty Images)


7- ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ پاش چه‌ند ده‌یه‌یه‌كیش ئاسایی نابێته‌وه‌: له‌ كاتی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیدا ئه‌و ناوچه‌یه‌ ڕوه‌ك و هیچ گیانله‌به‌رێكی دیكه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تێدا ناژی و به‌كارهێنانی چه‌كه‌كه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا له‌ ته‌واوی جیهاندا.

U.S. Navy nuclear test, Bikini Atoll, Marshall Islands (Picture Getty)

ئه‌م بابه‌ته 5451 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:38:26/11/2015