به‌ كوردی گۆرانی ده‌ڵێت و له‌ هه‌رێمیش ئاراشتگا ده‌كاته‌وه‌

به‌ كوردی گۆرانی ده‌ڵێت و له‌ هه‌رێمیش ئاراشتگا ده‌كاته‌وه‌

خێزان – زیدان سوبحی

(جوو رەعد) یەكێكە لە ناودارترین ئارایشتكارەكانی جیهان و بەتایبەتی وڵاتە عەرەبیەكانەو  گرنگی بە جوانی ئەستێرەكان  و هونەرمەندە ناسراوەكان دەدات لەوانەش (هەیفا وەهبی  و ئەحلام و مریام فارس و نانسی )  و خاوەن  زنجیرە ئاراشتگاكانی (جوو) یە لە رۆژهەلاتی ناوەراست  و بەرەگەز لوبنانی یە و لەم دواییانەدا هاتۆە نێوو بواری  گۆرانی وتن و  چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ كلیپی هەیە  , لە دیدارەكی تایبەتدا لەگەڵ بەشی خێزانی ماڵپەری خەڵك وڵامی چەند پسیارێكمان دەداتەوە.

خێزان : تۆ  وەك یەكێك لە بەناوبانگترین پسپوڕەكانی جوانكاری خانمان ,چی دەربارەی جوانی ژنانی كورد دەزانی و رات چیە لە سەریان ؟
جو رەعد :  سەرەتا دەمەوێت سوپاس ماڵپەرەكەتان بكەم , كە رێگەتان بەمن داوە پەیامەكانم بگەێنمە خوشەویستەكانم لە كوردستان , دەربارەی جوانی ژنانی كورد ئەوان جوانیەكی سروشتیان هەیە , ئەوەی كەمن تێبینیم كردبێت نەشتەگەری جوانكاریان ئەنجام نەداوە , چونكە لە بنەرەت دا پێویستیان پێی نیە .

خێزان:  وەك ئاشكرایە ئێستا دەستت كردوە بە گۆرانی وتن , و خاوەن چەندین بەرهەم و كلیپی , ئایا بیرت لەوە نەكردوە  سەردانی كوردستان بكەی و گۆرانیێك  بە زمانی كوردی بەرهەم بێنی ,؟
جو رەعد : زمانی كوردیم زۆر خوش دەوێت , چەندین هاورێی هونەرمەند و ناسیاوی كوردیشم هەیە ,  انشا اللە لەگەڵ یەكێكیان رێكبكەوین و دوێتێك دروست  بكەین، كوردستان هەرێمی گەوەرەیە و خاوەن هونەرێكی دەوڵەمەندە و بەناوبانگە بە (مەقامەكانی) بە دڵنیایەوە بەرهەم و گۆرانی كوردیم دەبێت .

خێزان: لە بواری جوانكاریدا لەگەڵ هونەرمەندە كوردەكان كارت كردووە؟
جو رعد: لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندە كوردەكان كارم كردوە  و  ژمارەیان ئەوەندەیە زۆرە ناتوانم هەژماریان كەم , زۆربەی فۆتۆی ئەڵبومەكانیان لایی من دروست كراوان و من رازاندومەنەتەوە .

خێزان : رات چیە لەسەر كچە هونەرمەندی كورد (پەرواز حسین) كە لە وڵاتە عەرەبیەكان زۆر ناسراوە .؟

جو رعد  : بەڕاستی "پەرواز نمونەیێك بوو كە نوێنەرایەتی كوردستان بكات , و دەنگ و ئەدائەكەی زۆر گرنگ و باش بون،  هیوا دارم هونەری كوردی بگاتە وڵاتە عەرەبیەكان و هەموو جیهان .

خێزان:  ئامۆژگاریت چیە لە رووی جوانكاریەوە بوو ژنان و كچانی كورد .؟
جوو رعد:  بە كچانی كورد دەڵێم سادەیی هێمایی جوانی یە , دەبێت هەمیشە رەنگی پرچتان گونجاو بێت لەگەڵ رەنگی پێست و چاوەكانتان , ئەگەر بالاتان درێژ بێت قژتان با كورت نەبێت ,  ئەوانەی باڵایان كورتە قژتان درێژ مەكەن , هیچ ژنێكی كورد ناشرین نیە بەڵام دەبێت بزانن چۆن شتە جوانەكانیان پێشان دەدەن , و شتە ناشرینەكانیان بشارنەوە .

خێزان : بەنیازنیت لقێك لە زنجیرە ئاراشتگاكانت لە هەرێمی كوردستان بكەیتەوە؟

جو رەعد: ئێستا لقمان لە كوەیت و میسر و لوبنان و ئیمارات ئوردن و بەحرین چەند وڵاتێكی دیكە هەیەو لە ئایندەیەكی نزیكیشدا لقێكمان لە شاری هەولێر دەكەینەوە.






















ئه‌م بابه‌ته 4904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:15:20/11/2015