گەر رووداو داوای لابردنی سەرپۆشەكەی لێبكەن، وەڵامی چی دەبێت؟

گەر رووداو داوای لابردنی سەرپۆشەكەی لێبكەن، وەڵامی چی دەبێت؟

خێزان – زیدان سوبحی    

"هەوار جەلالەدین"  یەكێكە لە بێژەرە ناسراوەكانی كوردستان , و خەڵكی ناوچەی بادینانە و بەشی دەرونناسی تەواو كردوە و هاوسەرگیری كردوه‌ و مناڵیشی هەیە , بەهۆی باڵاپوشیەكەی بۆتە جێگایی سەرسامی زۆربەی بینەران , لە دیمانەیەك دا لەگەڵ بەشی خێزانی ماڵپەری خەڵك بەم شێوەیە وڵامی چەند پرسیارێك دەداتەوە.


خێزان:  تۆ لە كەناڵی رروداوی نزیك پارتی دیموكراتی كوردستان كارده‌كه‌یت پێشتریش لە كەناڵی سپێدەی ئورگانی  یەكگرتوو ئیسلامی كوردستان، بۆخۆت لایه‌نگری چ پارتێكیت؟
هەوار: بۆنی هەر راگەیاندكارێك لە هەر كەناڵی حزبی ئەوە واتایی ئەوە ناگەیێنێت كە ئەو بێژەرە حزبیە .

خێزان:   لەبەر چی تەنها تو وەك بێژەرەێكی كچێ باڵاپوش لە كەناڵی رووداو وەرگیرایی؟
هەوار:  هەر بێژەرێك ستایلی تایبەتی خۆی هەیە , منیش ستایلی تایبەتی خۆم هەیە  كە من جیا دەكاتەوە لەوانەی تر , ئەویش حیجابە, بەڵام بە تێروانینی من تەنها لەبەر حیجاب نەبووە كە لە رووداو كاردەكەم , زۆر خاڵی تریش هەبون.

خێزان:  سەرپۆش  لەبەر بیر و باوەڕ لەسەردەكەی , یان تەنها وەك مۆدێلێك و جوانیەێك؟  ئەگەر كەناڵەكە داوات لێ بكات , حیجابەكەت لابەری كاردانەوەت چی دەبێ .ئەی خۆت  داهاتوودا ئەم كارە دەكەی ؟
هەوار:  سەرپۆشم بە قەناعەتەوە لەسەر كردووە , لەگەڵ ئەوەش جوانی خۆشم لە سەرپۆشدا دەبینم و  بڕوا ناكەم هیچكات  رووداو داوا لەمن بكات ئەم كارە بكەم  و دیسان منیش هیچ روژێك بریاری ئەوە نادەم سەرپۆشەكەم لابدەم .

خێزان:  باس لەوە دەكرا كە خانەوادەكەت نەیدەویست ببیتە بێژەر و لەسەر تیڤی دەركەوی، ئایا ئەوە ڕاستە؟
هەوار:  پێش ئەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری پێك بێنم  خێزانەكەم پشتیوانم بوون و دەیان ویست رۆژێك پێشكەوم و كارێكی گەورە لە نێو بواری میدیایی و راگەیانددا بكەم ئێستاش هاوسەرەكەم ئەم ئەركە جێ بەجی دەكات و لە پشت سەركەوتنەكانمە.





ئه‌م بابه‌ته 36715 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:11:19/11/2015