عامر زایا: ژنانی كورد و عه‌ره‌ب فێری چێشت لێنان ده‌كه‌م

عامر زایا: ژنانی كورد و عه‌ره‌ب فێری چێشت لێنان ده‌كه‌م

خێزان – زیدان سوبحی

"عامر زایا" یەكێكە لە ناوداترین شێفەكانی وڵاتی ئەلمانیا , و خەڵكی كوردستانە , و لە بەغدا كاریكردوە پێش ئەوەی بڕواتە دەرەوەی وڵات كاری ئارایشتی ژنانی كردووەو ئێستا وازی لەوكارە هێناوە , و لە دیمانەیەك دا باسی كارو پیشەكەی دەكات , بۆ بەشی خێزانی ماڵپەری خەڵك .

"عامرر زایا" سەرەتا باسی ژیانی خۆی لە كوردستان دەكات و دەڵێت " من لە خەڵكی شاری ئامێدیم لە پارێزگایی دهۆك لە بەغدا گەورە بوم و پێش ئەوەی بێم بۆ ئەلمانیا لە گەورە هوتێلەكانی بەغدا كارم كردوە وەك شێف (چێشلێنەر ), و لە كوردستان و عێراق فێری دروست كردنی خواردن بۆم ، هەر چەندە كاتێك لە وێ بوم لە بواری جوانكاری ژنانیش وەك سەرتاش كارم كردوە بەڵام كە هاتم بۆ ئەلمانیا وازم هێنا"

دەربارەی كارەكەی وەك چێشلێنەرێكی بەناوبانگی ئەلمانیا "عامرر" وتی " بەژداریم لە چەندین خولی خواردن دروست كردن كردوە و بەتایبەتی خواردنە ئیتالیەكان, چونكە زۆر پێی سەرسامم , و ئێستا لە گەورە خواردنگەیەكی ئیتالی كا ردەكەم , بەڵام هەموو جۆرە خواردنێك دروست دەكەم ، بۆنمونە خواردنە عێراقیەكان ئاشوریەكان توركیەكان و بە تایبەتی كوردیەكان .

وتیشی " بەژداریم لە چەندین ڤیستەڤاڵی گەورەی خواردن دا كردوە لە وڵاتەكانی ئەوروپا , و چەندین بروانامەم وەرگرتوە لە بواری دروست كردنی خواردن دا , خاوەن بروانامەی رێزلێنانم لەلایەن گەورە هۆتێلەكانی عێراق "

ئەم چێشلێنەرە باس لە هوكارەكانی دوركەوتنەوەكەی دەكات لە كوردستان و عێراق و دەڵێت " بەهۆی باردوخەكانی عێراق ناچار بوم كۆچ بكەم , ترسم هەیە لە باردوخی ئێستایی عێراق , و ماوەی 9 سالە لە ئەلمانیا دەژیم , دەشلێت " باردوخی كوردستان ئێستا زۆر باشە ئەگەر لەلایەن كەناڵێكی كوردی یەوە داوام لێ بكرێت , دەتوانم بگەرێمەوە و خزمەت بە وڵاتەكەم بكەم

"شێف عامر " ئامۆژگاری كابانەكانی كوردستان دەكات لە بواری دروست كردنی خواردندا و پێیان دەڵێت " ئاموژگاریم بوو ژنان و كابانیانی كورد ئەوەیە, كەدەبێت لە هەموو ماڵێكی كوردی دا هونەری خواردن دروست كردن بزانرێت , وە پێویستە خواردنی نەتەوەكانی تریش تاقی بكەنەوە"

لەكوتایشدا شێف عامر ئاشكرایی كرد " كە ئەو لە رێگەی تورە كومەڵاتیەكان بەرهەمەكانی نمایش دەكات و كەناڵی تایبەت بەخۆیەوە هەیە لە ئینتەرنێت لەوێوە ژنانی كورد و عەرەب و بیانی فێری دروست كردنی خواردنی جۆراو جور دەكات چونكە پێی وایە ئەوەی بەهرەی هەبێت دەبێت ئەوانی تریش فێربكات"







ئه‌م بابه‌ته 9095 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:00:18/11/2015