به‌ڤیدیۆ: روخانی ئه‌و پرده‌ به‌ گه‌شتیاره‌كانی سه‌ریه‌وه‌ ببینه‌

به‌ڤیدیۆ: روخانی ئه‌و پرده‌ به‌ گه‌شتیاره‌كانی سه‌ریه‌وه‌ ببینه‌

خێزان

پردێك له‌ وڵاتی نیوزله‌ندا و له‌ كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی چه‌ند گه‌شتیارێكدا به‌رده‌بێته‌وه‌و گه‌شتیاره‌كانیش ده‌كه‌ونه‌ ناو ئه‌و ڕوباره‌وه‌ كه‌ پرده‌كه‌ی له‌سه‌ر دروستكراوه‌.

پۆلیسی نیوزله‌ندا ڕایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌و ڕوداوه‌ له‌ 3 سێپته‌مبه‌ر ڕویداوه‌و پرده‌كه‌ به‌رگه‌ی قورسایی گه‌شتیاره‌كان و كۆڵه‌پشته‌كانیانی نه‌گرتووه‌ پرده‌كه‌ له‌ به‌رزی 30 پێوه‌ به‌ربۆته‌وه‌.

به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ی پرده‌كه‌ ڕوباری Waikaremoana یه‌و سه‌رجه‌م گه‌شتیاره‌كانیش مه‌له‌یان زانیوه‌، هیچكامیان زیانیان پێنه‌گه‌شتووه‌.




ئه‌م بابه‌ته 1084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:41:09/10/2015