مۆنیكا: حه‌مكۆ نه‌ هونه‌رمه‌نده‌، نه‌ كۆمیدیی!

مۆنیكا: حه‌مكۆ نه‌ هونه‌رمه‌نده‌، نه‌ كۆمیدیی!

خێزان، دیمانه‌ی ڕاوێژ كامه‌ران

مۆنیكا زاهیر یه‌كێك بوو له‌و كچانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیردا كاری ده‌كردوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوشكی لۆكه‌ زاهیر بوو، هه‌ر زووش ناوبانگێكی زۆری په‌یداكرد، له‌م دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی (خێزان) له‌ ماڵپه‌ری خه‌ڵك باس له‌ هۆكاری دوركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ كاری هونه‌ری ده‌كات و له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خۆیی و هه‌ڵكه‌وت زاهیرش ده‌دوێت:

خێزان: بۆچی ماوه‌یه‌كه‌ له‌ كاری هونه‌ری دوركه‌وتونه‌ته‌وه‌؟ به‌نیازی كاری نوێ نین؟

مۆنیكا: به‌هۆی ئیشوكاری رۆژانه‌ی خۆمه‌وه‌ نه‌متوانیوه‌ كاری هونه‌ری نوێ ئه‌نجام بده‌م، چونكه‌ بێجگه‌ له‌ هونه‌ر له‌ وڵاتی سویسرا سه‌رقاڵی كاری رۆژانه‌ی دیكه‌م.

خێزان: په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت چۆنه‌و چۆن یه‌كترتان ناسی؟ رێگری ده‌ركه‌وتن و كاری هونه‌ریت لێناكات؟

مۆنیكا: ببوره‌ نامه‌وێت له‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌رگیری هیچ بڵێم، به‌ڵام ئێمه‌ زۆر به‌یه‌كه‌وه‌ گونجاوین و ئه‌ویش هه‌رگیز رێگری كاری هونه‌ریم لێناكات و پشتگیرشم ده‌كات.

خێزان: له‌ ماوه‌ی ڕابردودا هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی (حه‌مكۆ) ڤیدیۆیه‌كی له‌سه‌ر خوشكی ئێوه‌ (لۆكه‌) بڵاوكرده‌وه‌، پێتان وایه‌ كارێكی هه‌ڵه‌ بوو؟

مۆنیكا: حه‌مكۆ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد به‌رامبه‌ر لۆكه‌ زاهیر، ئێمه‌ ویستمان وه‌ڵامێكی باشی بده‌ینه‌وه‌، به‌ڵام بینیمان خه‌ڵكی كوردستان هه‌مویان پشتگیریان له‌ هونه‌رمه‌ند لۆكه‌ زاهیر كرد و له‌ جیاتی ئێمه‌ وه‌ڵامی باش و گونجاوی حه‌مكۆیان دایه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ چیمان نه‌وت، به‌ڵام هه‌رگیزیش حه‌مكۆ به‌ هونه‌رمه‌ند نازانین ، ئه‌و ته‌نانه‌ت كۆمیدیش نییه‌ و هیچیشی لێنازانێت.

خێزان: ئێستا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كت له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر ماوه‌؟

مۆنیكا: به‌ڵێ، هه‌ر وه‌ك هاورێیه‌كی ئاسایی.











ئه‌م بابه‌ته 5326 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:24:05/10/2015